یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە
کوردستان 12:25 PM - 2024-11-30
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 30-11-2024 وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆببنەوە و لەپاش راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنەوە ئەمە یەکەمین جارە ئەو دوو حزبە کە زۆرترین دەنگی پەرلەمانی کوردستانیان بەدەستهێناوە لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
لەو بارەیەشەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی بۆ حکومەتی داهاتووی هەرێم بەرنامەیەکی تێرو تەسەلی خۆی هەیە، کەسەرجەم بەرنامەکەی بۆ ئەوەی حکومەتی داهاتووی هەرێم حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت و بتوانێت هێزێکی پێشمەرگەی یەکگرتووی هەبێت".
"یەکێتی هەمیشە بە کۆنگرە و دیدارەکانی خۆی نوێ دەکاتەوە، بۆیە بەهەمان میکانیزم دەمانەوێت حکومەتی هەرێم نوێ بکەینەوەو بیخەینە خزمەت خەڵک، هاوکات پێویستە یەکێتی و پارتی کە دوو هێزی سەرەکین لە هەرێمی کوردستان ناکۆکیەکان وەلا بنێن و هەوڵی جدی بدەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، چونکە بارودۆخی ناوچەکە هەستیارە"، سەعدی پیرە وای وت.
وتەبێژەکەی یەکێتی وتیشی: "یەکێتی شەراکەتی راستەقینەی دەوێت لە حکومەتی داهاتووی هەرێم و لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ یەکەم کۆبونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت ئەنجام دەدرێت، بەڵام هێشتا کاتمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی زیاتر برەو بە گفتوگۆکانمان بدەین".
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی بکەن و لەگەڵ وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە، کە ئامانج لێی گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
کۆبونەوەکە یەکەم کۆبونەوەی رەسمییە کەلەنێوان یەکێتی و پارتی پاش هەڵبژاردن دەکرێت، کە گفتوگۆکردنە لەسەر پۆستەکانی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان و لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە 23 کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستهێناوە، بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وەفدێکی بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان پێکهێناوەو لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی و جولانەوەی نەوەی نوێی کرد و بڕیاریشە ئەمڕۆ وەفدەکەی یەکێتی لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

