کارنامەی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە
کوردستان 03:05 PM - 2024-11-30
ئەرشیف
هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان
رۆژی 26ـی 6ـی 2024 سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر یەکەم
کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا و داوای لە کاندیدە دەرچووەکان کرد
رۆژی 2ـی 12ـی 2024 لە پەرلەمان ئامادەبن بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی
کوردستان.
دوای بڕیارەکە ئەمڕۆ 30ـی 11ـی 2024 ،
بەرنامەی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن سەرۆکی دیوانی
پەرلەمانەوە بڵاوکرایەوە، بەپێی کارنامەکە دانیشتنەکە بەچەند ئایەتێک لەقورئانی
پیرۆز و ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستپێدەکات، دواتر بەتەمەنترین کاندیدی
سەرکەوتوو لەلایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمانەوە بانگهێشت دەکرێت بۆ سوێندخواردن و
بەڕیوەبردنی دانیشتنەکە.
هەر بەپێی کارنامەکە سەرجەم
کاندیدە سەرکەوتووەکان بانگهێشت دەکرێن تاوەکو سوێندی یاسایی بخۆن.
پێشتریش دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی
کوردستان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە، بڕیاریدا رۆژی 2ـی 12ـی 2024، یەکەم
کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت".
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستاندا کە رۆژی 20ـی 10می 2024 بەڕێوەچوو، توانی 23 کورسی پەرلەمان
بەدەستبهێنێت، کە لە بازنەی سلێمانی 15 کورسی و لە بازنەی پارێزگای هەولێر 6 کورسی
و لە بازنەی دهۆک 1 کورسی و لە پارێزگای هەڵەبجەش 1 کورسی بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

