سبەینێ 100 کاندیدی دەرچوو سوێندی پەرلەمانتاری دەخۆن
کوردستان 12:45 PM - 2024-12-01
ئەرشیف
بینای پەرلەمانی کوردستان
بڕیارە سەعات 11:00 ی سبەینێ 2-12-2024 یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
بەبەشداری کاندیدە سەرکەوتووەکان بەڕێوەبچێت، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی
کوردستانیش دەڵێت: "هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تێستکراوەو پڕۆتۆکۆڵی پەرلەمان
بەهەموو شێوەیەک ئامادەکاری کردووە".
سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تێستکراوەو
پڕۆتۆکۆڵی پەرلەمان بە هەموو شێوەیەک ئامادەکاری کردووە".
وتیشی: "سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان پێش دەستبەکاربوونی
کاندیدەکان رێبەرێکی کاری پەرلەمانی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئاشنابوونی ئەندامان بەکاری
پەرلەمان و یاسا دانان کە ئەمە یەکەمین جارە لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا
بکرێت هاوکات لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ پێشوازیکردن لە کاندیدە سەرکەوتووەکان".
رۆژی 30ـی 11ـی
2024 ، بەرنامەی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن سەرۆکی
دیوانی پەرلەمانەوە بڵاوکرایەوە، بەپێی کارنامەکە دانیشتنەکە بەچەند ئایەتێک
لەقورئانی پیرۆز و ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستپێدەکات، دواتر
بەتەمەنترین کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمانەوە بانگهێشت دەکرێت
بۆ سوێندخواردن و بەڕیوەبردنی دانیشتنەکە.
هەر بەپێی
کارنامەکە سەرجەم کاندیدە سەرکەوتووەکان بانگهێشت دەکرێن تاوەکو سوێندی یاسایی
بخۆن.
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا کە رۆژی 20ـی
10می 2024 بەڕێوەچوو، توانی 23 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، کە لەبازنەی سلێمانی
15 کورسی و لەبازنەی پارێزگای هەولێر 6 کورسی و لەبازنەی دهۆک 1 کورسی و لەبازنەی هەڵەبجەش 1 کورسی بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

