16 کاندید بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەچاوەروانیدا دەمێننەوە
کوردستان 06:41 PM - 2024-12-02
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تەنیا بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانیی بوو، هەرچەندە 16 کاندید بۆ دەستەی سەرۆکایەتی هەبوو، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی رێژەی یاساییەوە، دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردرا و راوێژکارێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت:" دانیشتنەکە بەکراوەیی دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی بەرنامەی کاری یەکەم دانیشتن جێەجێدەکرێت کە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیە".
راوێژکاری پەرلەمان: دانیشتنەکە بەکراوەیی دەمێنێتەوە
د.فوئاد ئەحمەد راوێژکار لە پەرلەمانی کوردستان بە وێسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند :" دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەم بەپێی رێکار و پەیڕەوییەکانی پەرلەمان بوو، بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتاران و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمانە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی تەواو نەکرا و دانیشتنەکە بەکراوەیی دەمێنێتەوە".
بۆ پۆستەکانی سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمان 16 پەرلەمانتار خۆیان کاندید کرد کە 5 کاندید بۆ پۆستی سەرۆک و 5ی دیکەش بۆ پۆستی جێگری سەرۆک و 6 کاندیدیش بۆ سکرتێری پەرلەمان بوون.
16 کاندید بۆ دەستەی سەرۆکایەتی هەبوون
د.فوئاد ئەحمەد دەڵێت:" 16 کاندید بۆ دەستەی سەرۆکایەتی هەبوون، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاساییەوە نەتوانرا سەرۆک و جێگر و سکرتێر هەڵبژێردرێن".
" ئەم دانیشتنە تەواو نەکراوە بەکراوەیی دەمێنێتەوە تاوەکو هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و لەخولی پێنجەمیشدا بەهەمان شێوە یەکەم دانیشتن 5 مانگ بەکراوەیی مایەوە و هەروەها خولی چوارەمیش نزیکەی 3 مانگ و بیست رۆژ بەکراوەیی مایەوە" راوێژکاری پەرلەمانی کوردستان وادەڵێت.
هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی یەکێکە لە دانیشتنە گرنگەکان و دەکرێت بەکراوەیی بمێنیتەوە، بەو پێیەی دادگای فیدراڵی عیراق بەبڕیار رێگەی بە دانیشتنی کراوەداوە کە " زەرور بێت".
د.فوئاد ئەحمەد راوێژکاری پەرلەمان رایدەگەیەنێت:" بەبڕیاری دادگای فیدراڵی کە رێگەی بە دانیشتنی کراوەی نوێنەران داوە کە بۆ زەروری بێت، بۆیە دانیشتنی یەکەم بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی زەرورییە و ئەو بڕیارە دەیگرێتەوە".
بەبەشداری 97 کاندید دانیشتنەکە دەستیپێکرد
رۆژی دووشەممە 2-12-2024 بە بەشداری 97 کاندید یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار دەستیپێکرد و ژمارەیەک ئەندام خۆیان پاڵاوت بۆ کاندیدی سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمان، تەواونەبونی رێژەی یاسایی، دانیشتنەکە بە کراوەیی مایەوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا كە رۆژی 20ـی 10می 2024 بەڕێوەچوو، توانی 23 كورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، كە لەبازنەی سلێمانی 15 كورسی و لەبازنەی پارێزگای هەولێر 6 كورسی و لەبازنەی دهۆك 1 كورسی و لەبازنەی هەڵەبجەش 1 كورسی بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

