نەخۆشخانەی هیوا خزمەتێکی نوێ بە تووشبوانی شێرپەنجە دەکات
کوردستان 10:42 AM - 2024-12-04
PUKMEDIA
Cooling cap ئامێری
نەخۆشخانەی هیوا بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عیراق خزمەتێکی نوێ پێشکەش بە تووشبوانی شێرپەنجە دەکات و لە رێی ئامێرێکی نوێوە رێگری لە هەڵوەرینی قژی توشبوان دەکات.
د. شاڵاو حەمەعەلی پزیشکی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند:"بۆ یەکەمین جارە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان وەک یەکەمین نەخۆشخانەی حکومی ئامێری (Cooling cap)بۆ چارەسەری وەرینی قژ رادەگەیەنین، ئەمەش بۆ زیاتر خزمەت کردنی تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەیە".
"ئامێرەکە بۆ ئەو نەخۆشانە ئەنجام دەدرێت کە تووشبوی شێرپەنجەی مەمکن و لە قوناغی سەرەتایی نەخۆشییەکەدان و بەم نزیکانەش (10) ئامێری هاوشێوەی ئەم ئامێرە دابین دەکەین بۆ نەخۆشخانەکە، کە یەکەمین ئامێرە لەسەر ئاستی عیراق خزمەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە بکات و لە هەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین بۆ زیاتر خزمەتکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە"، د. شاڵاو وایوت.
ئامێرەکە ناوی (Cooling cap)ە لەلایەن رێکخراوی هۆڕایزۆن و هاما گروپەوە دابینکراوە، وەک کڵاوێک بەکاردەهێنریت و چواردەوری مووەکان سارد دەکاتەوە، گرنگی ئەم ئامێرە لەوەدایە کە لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری کیمییایدا هەڵوەرینی قژ کەمدەکاتەوە، کە ئەمەش لەڕووی دەرونییەوە ئارامییەک بەنەخۆشەکە دەبەخشێت و رۆڵێشی هەیە لە باشتربوونی دۆخی نەخۆشەکە بەتایبەت نەخۆشە ژنەکان.
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

