زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی 238 زانكۆ پلەی (71-80) بەدەست دەهێنێت
کوردستان 10:45 AM - 2024-12-05
PUKMEDIA
دەروازەی زانکۆی سلێمانی
بەگوێرەی دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵا، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی 22 وڵات و 238 زانكۆی عەرەبی پلەی (71-80) ی بەدەستهێناوە.
لەڕاگەیەندراوێكی زانكۆی سلێمانی كەكۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "زانكۆی سلێمانی لە ریزبەندیی زانكۆ عەرەبییەكان Arab University Rankings 2024 دا، كە لەلایەن دامەزراوەی (تایمز بۆ خوێندنی باڵا – Times Higher Education) ەوە ئەنجام دەدرێت، پلەی (71-80)ی لەكۆی (238) زانكۆی بەشداربووی وڵاتانی عەرەبی بەدەست هێناوە".
ئاماژە بەوەشدراوە: "ریزبەندی زانكۆ عەرەبییەكان یەكێكە لە ریزبەندییەكانی دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵاو بە پشتبەستن بەچەند پێوەرێك هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی زانكۆكانی بیست و دوو وڵاتی عەرەبی دەكات".
پێوەرەكان بریتین لە:
Teaching (ژینگەی فێربوون)
ناوبانگی وانەوتنەوە (لەڕێی ڕاپرسییەوە ئەنجام دەدرێت)
رێژەی بڕوانامەی دكتۆرای بەخشراو بەبەراورد بە ژمارەی مامۆستایان
رێژەی مامۆستایان بەبەراورد بە خوێندكاران
رێژەی بڕوانامەی دكتۆرای بەخشراو بەبەراورد بە بڕوانامەی بەكالۆریۆس
داهاتی زانكۆ بەپێی ژمارەی مامۆستایان
Research Environment (ژینگەی توێژینەوە)
ناوبانگی توێژینەوەكان (لەڕێی راپرسییەوە ئەنجام دەدرێت)
ژمارەی توێژینەوەكان بەبەراورد بە ژمارەی مامۆستایان
پارەی تەرخانكراو بۆ توێژینەوە بۆ هەر مامۆستایەك
Research Quality (كوالیتیی توێژینەوەكان)
بەهێزیی توێژینەوەكان
ئاستبەرزیی توێژینەوەكان
كاریگەریی توێژینەوەكان
International Outlook (بەنێودەوڵەتیبوون)
رێژەی خوێندكارانی نێودەوڵەتی
رێژەی مامۆستایانی نێودەوڵەتی
توێژینەوەی هاوبەشی نێودەوڵەتی
هەمەئاهەنگیكردن لەنێو جیهانی عەرەبیدا
Society (كاریگەریی لەسەر كۆمەڵگە)
داهاتی توێژینەوە بۆ هەر مامۆستایەك
بەشداریكردن لە رانكینی كاریگەری
پێگە لەرانكینی كاریگەری
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لەریزبەندییەكەدا، هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆكانی هەریەك لەوڵاتانی جەزائیر، بەحرەین، كۆمۆرۆس، جیبووتی، میسر، عیراق، ئەردەن، كوەیت، لوبنان، لیبیا، مۆریتانیا، مەغریب، عومان، فەڵەستین، قەتەر، سعودیە، سۆماڵ، سودان، سوریا، تونس، ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و یەمەن كراوە.
بۆ بینینی ئەنجامەكان لە پەڕەی رەسمی دامەزراوەی تایمز، كلیك لێرە بكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

