مامۆستایانی ناڕازی : ئێستا کاتی جێبەجێکردنی تەوتینە
کوردستان 12:50 PM - 2024-12-07
PUKMEDIA
دراوی عیراقی، لۆگۆی بانكی TBI
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٧-١٢-٢٠٢٤ بۆ جێبەجێکردنی تەوتین و دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستایان و بەشێک لەفەرمانبەران لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا بەمەبەستی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین گردبوونەوەو شەقامەکەیان داخست و وتەبێژی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازیش رایگەیاند:" ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لەچەند رپژی داهاتوشدا سەردانی بەغدا دەکەین".
وتەبێژی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی تەوتین و داواکاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکرێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا سەردانی بەغداد دەکەین".
راشیگەیاند:" ئێمە زووتر خۆپیشاندانمان رێکدەخست، بەڵام بەهۆی تاقیکردنەوەی خوێندکارانەوە خۆپیشاندانەکەمان دواخست، لەسەرەتای دەستپێکردنی دەوامەوە وا بڕیاربوو مووچە لە بەغدادەوە بگاتە هەرێمی کوردستان و لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت، بەڵام چەند رۆژێکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستبەسەر مووچەدا گیراوە و بەبیانوی کورتهێنان دابەشی ناکەن". وتەبێژی مامۆستایان وای وت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتریش زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لیدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن لەبارەی پرسی مووچە و بایکۆتی مووچەخۆران رایگەیاندبوو: "نابێت پرسی مووچە و قوتی خەڵک وەک کارتی فشار لەلایەن هیچ لایەنێکەوە بەکاربهێنرێت و هەموو کاتێکیش جیاوازی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە ئەوە بووە هەوڵی چارەسەری پرسی مووچەی داوە، نەک وەک ناوەندگیرێک بۆ رێککەوتن بەکاری بهێنێت، لە سێ ساڵی رابردوودا هەموو هەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەوە بووە بتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ رێککەوتن بکەین و کێشەکانی هەرێم و بەغدا نەهێڵین، بۆ ئەوەی کێشەی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر بکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

