وتەبێژی یەکێتی: هەواڵی مووچە هەیە و دابەشکردنەکەی دیار نییە
کوردستان 01:47 PM - 2024-12-07
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بەپێکهێنانی حکومەت و کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: :" تاوەکو رێککەوتنی سیاسی لەنێوان لایەنەکاندا نەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، دانیشتنی پەرلەمان بەکراوەیی دەمێنێتەوە، کە لەوێوە دیاریکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ دەردەچێت ". هەروەک دەڵێت:" یەکێتی هەموو هەوڵێکیداوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و تەوتینی مووچە، بەداخەوە هەرچەندە پارتی لەکەناڵەکانی خۆیەوە هەواڵی مووچە و گەیشتنی پارە لەوەزارەتی دارایی عیراقەوە بڵاودەکاتەوە، بەڵام تا ئێستا دیارنییە دابەشدەکرێت یاخود نا ئەمەش بێمتمانەیی لای مووچەخۆران دروستکردووە".
یەکێتی دەرگای بۆ لایەنەکان کراوەیە
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" تا ئێستا هیچ بەرنامەیەک بۆ کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان نییە، بەڵام کۆبوونەوەکانمان بەردەوامە و دەرگامان کراوەیە بۆ هەر لایەنێک کە بیەوێت لەگەڵمان رێکبکەوێت".
" تاوەکو رێککەوتنی سیاسی لەنێوان لایەنەکاندا نەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، دانیشتنی پەرلەمان بەکراوەیی دەمێنێتەوە کە لەوێوە دیاریکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ دەردەچێت، "، سەعدی پیرە وایوت.
تەوتین کێشەی مووچەخۆران چارەسەر دەکات
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد:"هەڵمەتی هەڵبژاردنی یەکێتی بریتی بوو لە بەرنامەیەکی تەواوکراو لەڕووی ئابوری و هەلی کار و کۆمەڵایەتی و کێشەی ژنان و کۆچی گەنجان و پرسی ئەمنی و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی، هاوکات خەڵک متمانەی کەمبووە بۆیە دەبێت بەکارەکانی رابردووماندا بچینەوە و رێڕەوی حکومڕانی راست بکەینەوە".
"سەبارەت بەدواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران، یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەموو هەوڵێکیداوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و تەوتینی مووچە، بەداخەوە هەرچەندە پارتی لەکەناڵەکانی خۆیەوە هەواڵی مووچە و گەیشتنی پارە لەوەزارەتی دارایی عیراقەوە بڵاودەکاتەوە، بەڵام تا ئێستا دیارنییە دابەشدەکرێت یاخود نا ئەمەش بێمتمانەیی لای مووچەخۆران دروستکردووە، ئەگەر لەئێستایە تەوتین جێبەجێبکرایە ئەوە بارودۆخی مووچە بەوشێوەیە نەدەبوو، چونکە تا مووچە بەبێ چارەسەر لەدەستی هەرێمدا بێت دابەشناکرێت و بەمشێوەیە دوادەکەوێت"، وتەبێژی یەکێتی وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

