دواکەوتنی مووچە فەرمانگەکانی سلێمانی دادەخات
کوردستان 03:08 PM - 2024-12-14
PUKMEDIA
شاری سلێمانی
بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە بایکۆتی مووچەخۆران لەپارێزگای
سلێمانی بەردەوامەو ئەمڕۆش جگە لەشوێنە هەستیارەکان بەشێک لە کارمەندان و
فەرمانبەرانی تەندروستی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
لەڕۆژانی رابردوودا بەشێکی زۆر لەخوێندنگەکان و بەڕێوەبەرایەتی
هاتووچۆ و چەندین فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی دیکەی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی
مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە و تا دێت بایکۆتی بەڕێوەبەرایەتییەکان
زیاتردەبن، لەنوێترین هەڵوێستیشدا جگە لەشوێنە هەستیارەکان بەشێک لە کارمەندان و
فەرمانبەرانی تەندروستی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
لەوبارەیەشەوە هاوژین عوسمان سەرۆکی لقی سلێمانی
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند:" حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ
مووچەی مووچەخۆران قەرزارەو ئەمڕۆ ٥٤ رۆژە فەرمانبەران و کارمەندانی تەندروستی
مووچەیان وەرنەگرتووە".
"جگە لەشوێنە هەستیارەکانی تەندروستی کارمەندان و
فەرمانبەران مافی خۆیانە بایکۆتی دەوام بکەن و تا مووچەکانیان پێنەدرێت نەگەڕێنەوە
بۆ دەوام"، هاوژین عوسمان وایوت.
عیراق مووچەی مانگی ١٠ ی بۆ هەرێم ناردووە
زیاتر لە ١٥ رۆژە حکومەتی عیراق ٧٦١ ملیار دیناری وەک
مووچەی مانگی (١٠) بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم
بەبیانوی کورتهێنان تا ئێستا خشتەی مووچەی رانگەیاندووە و دیاریش نییە مووچەخۆران
کەی مووچە وەردەگرن.
مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ نادیارە
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بڕیارە سبەینێ ١٥-١٢-٢٠٢٤وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مووچە سەردانی بەغدا
بکات، بۆئەوەی تەواوکاری مووچەیان بۆ بنێردرێت، هاوکات حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی ناردنی مووچەی مانگەکانی (١١ و ١٢)ش دەکات، بەڵام تا
ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی ئەو دوو مانگە نەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی
دارایی هەرێم.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی ١١-١٢-٢٠٢٤ ئەنجومەنی وەزیرانی
هەرێم کۆبووەوە و بڕیاریدا لەگەڵ ناردنی هەر بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێم لەلایەن
عیراقەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ بکات، بەڵام تا ئێستا مووچەی ٣ مانگی
کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم بەنادیاری ماوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

