راوێژكارێك: یهكێتی داوای چارەسهری كێشهی مووچه لهبهغدا دهكات
کوردستان 01:59 PM - 2024-12-22
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چەند پرسێکی گرنگ لەبەغدایەو بەپێی زانیارییەکانی یەکێک لە راوێژکارەکانی سەرۆک بافڵ: "پرسی مووچەو دۆخی دارایی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ سەرکردە عیراقییەکان باسکردووەو داوای چارەسەرکردنیشی کردووە".
یەكێتی چارەسەركردنی مووچە دەكاتە مەرجی پێكهێنانی حكومەت
بێستون فایەق راوێژكاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەسەردانەکانیدا بۆ بەغدا و لەکۆبوونەوەی لەگەڵ بڕیاربەدەستەکانی عیراق، پرسی
مووچەو دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی گرنگی دانیشتنەکانی بووەو لەپێناو
گەیشتن بەچارەسەرێکی ریشەیی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم".
"یەکلاکردنەوەی پرسی
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مەرجی یەکێتییە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بۆ
ئەمەش پڕۆژەیەکی وردی ئامادەیەو هەموو هەوڵەکانی لەوپێناوەدایە پێش پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەت کێشەی مووچە چارەسەرکرابێت و چیدی هەواڵی مووچە نەبێتە بابەتی
گەرمی میدیاکان" بێستون
فایەق وایوت.
ئەو راوێژکارەی سەرۆکی
یەکێتی وتیشی: "تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکانی سەرۆک بافڵ لەگەڵ کاربەدەستانی
بەغدا باسکردنی بارودۆخی سوریایە، کەپێویستە لە زۆر رووەوە قسەی جددی لەسەر بکرێت،
هەر بۆیە تاوتێکردنی ئەو بابەتە بووە تەوەرێکی تری گفتوگۆی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی
یەکێتی لەبەغدا".
نێروەیی: یەکێتی پشتیوانیی لەتەوتین دەکات
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
و سەرۆک بافڵ پشتیوانی لەتەوتینی مووچەی مووچەخۆران دەکەن، لێپرسراوی
بۆردی راگهیاندنی یهكێتی-ش دەڵێت: "یەکێتی لەسەر رێگریكردن
لەجێبەجێكردنی (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رێکارێکی یاسایی گرتووەتە بەرو سکاڵایەکی لەدادگای
بەغدا تۆمارکردووە".
لهتیف نێروهیی ئهندامی سهركردایهتی و لێپرسراوی بۆردی راگهیاندنی
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەکەناڵی گەلی کوردستانی راگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ
پشتیوانی لە تەوتینی مووچەی مووچەخۆران دەکەن و خواستی فەرمانبەرانیشە، هاوکات
تەوتین بڕیاری دادگای فیدراڵییەو تەواو یاساییە، سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی
عیراقیش پابەندن بەم بڕیارەوە".
"یەکێتی لەسەر رێگریكردن
لەجێبەجێكردنی (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەزۆر ناچار كردنی فەرمانبەران
بەكردنەوەی هەژماری بانكی لەهەژماری من لەبانكە ناحكومییەكان، رێکارێکی یاسایی گرتووەتە بەرو سکاڵایەکی لەدادگای
بەغدا تۆمارکردووە، چاوەڕوانی ئەنجامەکە دەکەین و پابەندیش دەبین بەبڕیاری دادگاوە،
لەکاتێکدا سکاڵاکە چەند جارێک دواخراوە هیوادارین بەزووترین کات بڕیار لەسەر ئەو
سکاڵایە بدرێت و ئەنجامەکەی لەبەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت".
لەگەڵ ئەوەی یەکێک لەپرسە گرنگەکان کە سەرۆک بافڵ لەگەڵ
سەرکردە عیراقییەکان باسی دەکات، چارەسەری ریشەیی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی
هەرێمە، هاوکات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لەچوارچێوەی هەوڵەكانیدا بۆ جێبەجێكردنی
تەوتین و كۆتاییهێنان بە هەژماری من، كە بەزۆرەملێ بەمووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت، رۆژی
31-10-2024، لەدادگا لەبەغدا سكاڵای تۆمار كردو دادگاكەش سكاڵاكەی قبوڵكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

