وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار: ئاماده‌ین بۆ پێشوازی له‌گه‌شتیاران
کوردستان 09:22 AM - 2024-12-25
PUKMEDIA
سەیرانگای دووکان
هه‌رێمی كوردستان به كه‌رتی گشتی و تایبه‌ته‌وه به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ-وه ئاماده‌یه بۆ پێشوازیكردن له‌گه‌شتیاران، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم-یش ده‌ڵێت:" پێشبینیده‌كه‌ین له‌پشووی سه‌ری ساڵدا زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"تائێستا هیچ ئامارێكی ته‌واو بۆ ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام به‌پشتبه‌ستن به‌و پلان و ئاماده‌كارییانه‌ی كه هه‌مانه پێمانوایه له‌پشووی سه‌ریساڵدا كه ماوه‌كه‌ی هه‌فته‌یه‌كه زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رێمی كوردستان به كه‌رتی گشتی و تایبه‌ته‌وه ئاماده‌یه بۆ پێشوازیكردن له‌گه‌شتیاران و هیوادارین گه‌شتیاران دڵخۆش بن له‌گه‌ڵمان ".
ئاسانكاری ته‌واو بۆ گه‌شتیاران كراوه
"خۆشبه‌ختانه ساڵانه ژماره‌ی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ره‌وه‌یه كه به‌هێزترینیان باشتربوونی ژێرخانی كه‌رتی گه‌شتیارییه له‌هه‌رێمی كوردستان، كه له‌ساڵانی رابردوودا نزیكه‌ی بڕی ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌سێكته‌ری گه‌شتیاریدا كراوه‌و هۆكارێكی تریش ئه‌و ئاسانكاریانهیه كه بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی گه‌شتیاران ده‌كرێت و له‌ئێستادا گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی پێویستیان به وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو له‌كاتی گه‌یشتنیان بهفڕۆكهخانهكان رێككاره‌كانیان بۆ ته‌واو ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بازگه‌كانیش به‌جوانترین شێوه پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كه‌ن"، ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید وایوت.
چالاكییه وه‌رزییه‌كان له‌هه‌رێم ژماره‌ی گه‌شتیار زیاد ده‌كات
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم وتیشی:" له وه‌رزه‌كانی تریشدا وه‌ك پایز و زستان گه‌شتیاران به‌هۆی فره‌چه‌شنی چالاكییه‌كانه‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی له‌و وه‌رزانه‌دا فێستیڤاڵه‌كانی براندكردن و خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان له‌پایزدا ده‌كرێت و به‌فربارینیش له‌زستاندا واده‌كات ژماره‌ی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات".
له‌هه‌رێم زیاتر له ٣ هه‌زار شوێنی گه‌شتیاریی هه‌ن
"له‌هه‌رێمی كوردستان ٣ هه‌زار و ١٠٠ شوێن و بنكه‌ی گه‌شتیاری هه‌ن كه خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاریی جێبه‌جێده‌كه‌ن، واته ٤٦٨ ئۆتێل و زیاتر له٢٨٠ مۆتێل و ١٠ شاری یاری و نزیكه‌ی ٦٠٠ رێستۆرانتی گه‌شتیاریی و زیاتر له ٧٠٠ كافتریای گه‌شتیاریمان هه‌یه، هاوكات زیاتر له ٧٠٠ كۆمپانیا و نوسینگه‌ی گه‌شتیاری هه‌ن له‌گه‌ڵ ٥٤ كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری سه‌ره‌ڕای چه‌ندین شوێنی دیكه كهچالاكی گه‌شتیاریی پێشكه‌شده‌كه‌ن و گه‌شتیاران ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن، هیوادارین ئه‌و جێگه گه‌شتیاریانه پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن".
به‌دوو ئاست ئاماده‌كاری بۆ پێشوازی له‌گه‌شتیار كراوه
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم روونیشیكرده‌وه:"بۆ هاتنی گه‌شتیاران كۆمه‌ڵێك رێكاری جێگیرمان هه‌یه و به دوو ئاست پێشوازیی له‌گه‌شتیاران ده‌كه‌ین، ئاستی یه‌كه‌م كه‌رتی گشتی به هه‌ماهه‌نگی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی گه‌شتوگوزار له‌پارێزگاو ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی بازگه‌كان، ئاستی دووه‌م كه‌رتی تایبه‌ته كه شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداون له‌پێناو دڵخۆشی و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ گه‌شتیاران".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

