بۆ دابەشکردنی مووچە حکومەت سێ بژاردەی هەیە
کوردستان 05:10 PM - 2024-12-28
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ ی مووچەخۆرانی هەرێم، چاوەڕوانی ناردنی پارە
لەبەغدا دەکات و سەرچاوەیەکیش لە حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت:"بۆ دابەشکردنی
مووچە حکومەت سێ بژاردەی لەبەردەمدایە".
سەرچاوەیەک لەحکومەتی
هەرێمی کوردستان کە لەسەر داوای خۆی ناوی بڵاوناکەینەوە، بە وێبسایتی رەسمیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" بۆ
دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١، حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ بژاردەی لەبەردەمدایە، کە
دووان لەبژاردەکان ناردنی پارەیە لەبەغداوە و بژاردەی سێیەمیش پڕکردنەوەی
کورتهێنانی مووچەیە لەداهاتی ناوخۆ".
" حکومەتی هەرێم
چاوەڕوانە سبەینێ یەکشەممە ٢٩-١٢-٢٠٢٤، دارایی عیراق بڕیار لەناردنی تەواوکاری مووچەی
مانگی ١١ی مووچەخۆرانی هەرێم بدات کە بڕەکەی نزیکەی ٢٢٠ ملیار دینارە، یاخود مووچەی
مانگی ١٢ بۆ هەرێم بنێرێت، بەمەش حکومەتی هەرێم دەتوانێت کورتهێنانی مووچەی مانگی ١١
پڕبکاتەوە و مووچە دابەشبکات".
ئەو سەرچاوەیە
راشیگەیاند:"بژاردەیەکی دیکە کەلەبەردەم حکومەتی هەرێمدایە ئەوەیە کە
لەداهاتی ناوخۆی سلێمانی و هەولێر و دهۆک کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە و دەست
بەدابەشکردنی بکات".
عیراق ٦٣١ ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA لەماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا،
دارایی عیراق بڕی ٦٣١ ملیار دیناری وەک مووچەی مانگی ١١ بۆ دارایی هەرێم ناردووە،
بەڵام حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی ناردنی ئەو بڕە پارەیە دەکات کە لەخشتەی بودجە
موناقەلەی پێکراوە، کە بڕەکەی ٤٣٠ ملیار دینار بووە و نیوەی پارەکە وەک تەواوکاری
مووچەی مانگی ١٠ بۆ هەرێم نێردراوە و چاوەڕوانی ناردنی نیوەکەی تری دەکرێت.
سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێم
ئەوەشی ئاشکراکرد:" لەگەڵ ئەوەی دارایی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١
چاوەڕوانی بڕیاری سبەینێی دارایی عیراقە، بەڵام هەوڵەکان بۆ ئەوەیە کە پێش سەری
ساڵ مووچەی مانگی ١١ دابەشبکات".
پشووەکان نابنە رێگر بۆدابەشکردنی مووچە
بەهۆی هاتنی سەری ساڵی
نوێی زاینییەوە لەئێستادا مووچەخۆرانی هەرێم لەپشوودان، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA کە
لەوەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەستیکەوتووە، پشووەکان نابنە رێگر لەبەردەم
دابەشکردنی مووچەدا، ئەگەر دارایی عیراق هەر بڕە پارەیەک وەک مووچە بۆ هەرێم بنێرێت،
دەتوانێت لەماوەی دوو رۆژدا مووچەی مانگی ١١ی مووچەخۆران دابەشبکات.
بەپێی راگەیەنراوی
وەزارەتی دارایی هەرێم، حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی موچەی یەک مانگی مووچەخۆرانی
هەرێم پێویستی بە بڕی ٩٩٦ ملیار دینارە، بەڵام تا ئێستا دارایی عیراق تەنها ٦٣١
ملیار دیناری وەک مووچەی مانگی ١١ بۆ هەرێم ناردووە و بەوپێیەش بڕی ٣٦٥ ملیار
دینار کورتهێنان هەیە.
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

