گوشار و فشاری سەر سلێمانی هەمیشە هەر مایەپوچ بووە
کوردستان 09:36 PM - 2024-12-29
PUKMEDIA
بینای مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی
سەرۆ قادری پرۆفیسۆر و داهێنەری زمانی زبری پارتی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا و لەسەر شاشەی کەناڵێکی رەسمی ئەو حزبە، وەک هەمیشە ناخی خۆی و رقی سیاسی بەرامبەر بە سلێمانی خستەڕوو، وتی:" تەنها گوشار ناخرێتە سەر حەشدی شەعبی، بەڵکو گوشار دەخرێتە سەر سلێمانیش !!!.
لەسەر ئەم قسە بێسەر و بەرە و نابەرپرسیارانەی سەرۆ قادر و هاوئاوازەکانی، ئێمە وەکو بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەلای ئێمەوە ئەم جۆرە قسانە شتێکی تازەو نامۆنین و نامانەوێت وەڵامی بدەینەوە، تەنها بەسەرۆ قادر دەڵێین ئێوە تاکەی تێرنابن لە گوشارخستنە سەر سلێمانی؟.
ئێوە بەو فشارخستنە سەر سلێمانی چ شتێکتان دەست کەوتووە؟ ئەوەی لەتوانای ئێوەدابوو لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا بە پێدانی زانیاری ناڕاست و راپۆرتی چەواشەکاری بەمەرامی گوشارخستنە سەر سلێمانی و پەکخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی کردتان !.
- ئەوەی لەتوانای ئێوەدابوو لە پەکخستنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و جیاکاریی نێوان شارەکاندا و گوشارخستنە سەر سلێمانی کردتان .
- ئێستا لەگەڵ هاتنە پێشەوەی هەندێ پێشهات و گۆرانکاری، بەتایبەتی بابەتی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیاو سوریاو هەوڵدان بۆچارەسەرکردنی پرسی کورد لەرێی ئاشتی و دانوستانەوە لەو دوو وڵاتە، بە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی نەک گوشار ناخرێتە سەر سلێمانی، بەڵکو کۆتایی بە گوشارەکانی ئێوە دێت و سلێمانی بەقەد باڵای پیرەمەگرون بە سەربەرزیی دەمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

