سەرۆک کۆمار: رێگەنادەین خاکمان ببێتە سەکۆیەک دژی وڵاتان
عیراق 03:25 PM - 2025-01-04
PUKMEDIA
د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ڕۆژی شەممە 4 ی کانوونی دووەمی 2025 و وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، کە پێکهاتبوون لە د. یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ستران عەبدوڵا لێپرسراوی سكرتاریەیی مەکتەبی سیاسی و ئەندامی سەرکردایەتی، لە بەغدا بەشداریانکرد، لە مەراسیمی رۆژی شەهیدی عیراق، رۆژی شەهادەتی شەهیدی میحراب سەماحەتی محەمەد باقر ئەلحەکیم.بەشداریکرد، لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەیەک کە لە هۆڵی گەورەی بەغدا لەژێر بە سەرپەرشتی نووسینگەی تایبەتی سەید ئەلحەکیم بەبۆنەی بیست و دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەید محمد باقر ئەلحەکیم و یادی ڕۆژی شەهیدانی عیراقەوە بەڕێوەچوو.
لەڕێوڕەسمەکەدا سەرۆک کۆمار وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا محەمەد باقر ئەلحەکیم یادەوەرییەکی پڕ ئازارە کە تێیدا جەنگاوەرێک و موجاهیدێکمان لەدەستدا کە ژیان و کاری خۆی بۆ ئازادی عێراق و دامەزراندنی دەوڵەتی دادپەروەر و دەوڵەتی ئازادی و دیموکراسی تەرخان کرد، هەروەها ستایشی ڕۆڵی بەڕێزیانی کرد لە شەڕی دژ بە دیکتاتۆرییەت لە یەکخستنی هەوڵ و تواناکانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی عێراق و هەروەها لە کارکردن لە پێناو یەکڕیزی عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتە و مەزهەبەکانەوە .
هاوکات د.لەتیف تیشکی خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاماژەی بە گرنگی پەیڕەوکردنی پرەنسیپی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و بەردەوامبوونی سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و یەکخستنی هەوڵەکانی هەمووان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد لە بەرژەوەندی ئاسایش و ئاشتی و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتن کە ئاسایش و ئاشتی ناوچەکە و خواستی گەلانی ناوچەکە بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند دەگەڕێنێتەوە.
سەرۆک کۆمار لەکۆتایی وتارەکەیدا جەختی لەسەر گرنگی پتەوکردنی یەکڕیزیمان لە عیراق و ستراتیژی وڵاتەکەمان کرد کە لەسەر بنەمای پاراستنی سەربەخۆیی و یەکڕیزی و ئاسایش و سەلامەتی عیراق و پابەندبوون بە ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاکەکەی وەک سەکۆی دەستدرێژی دژی هیچ یەکێک لە دراوسێکانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

