کتێبی لادەرەکانی حەرەس قەومی
هەواڵ 01:36 PM - 2025-01-10
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
بە کوردی و بە شیوعی زۆر لەسەر حەرەس قەومی نووسراون بەتایبەتی لەسەر تاوانەکانی ئەم میلیشیا بەرەڵایانەی بەعس لە قۆناغی یەکەمی حوکمڕانی لە ساڵی ١٩٦٣ کە لە کەرکوک و تێکرای کوردستان جێبەچێیان کرد.
حەرەس قەومی لەناو کەرکوک یەک گەڕەکی جەمهوری تەختکرد کە عەبدولکەریم قاسم بۆ فەقیر و فوقەرای کوردی کەرکوکی دروستکرد. وەک چۆن مدینەی سەورەی لە بەغا بۆ فەقیر و فوقەرای شیعە بینا کرد و سەددام ناوی کردە مدینەی سەددام و عیراقی شیعەش ناوەکەیان کردە مدینەی سەددر.
تەبعەن ئەوەی لە کەرکوک کردیان ڕەهەندی نەتەوەیی و چینایەتی هەبوو. دژی کورد و دژی هەژاری کورد بوو . رەگوڕیشەی لە نیازی تەعریب و لە نیازی عەسکەرتاری ژیانی خەڵکی مەدەنیدا بوو.
تاوانەکانی حەرەس قەومی بەعس گوایە بەسەرکردەیی تاقمی مونزر ئەلوەنداوی، شار و لادێی کوردەواری گرتەوە. ئەم سوپا گەنجە خوێن گەرمە لادەرە فاشیستی زاخاودراو بوو بە عروبەی پەڕگیر و بێرەحمانە کەوتە گیان کورد و کوردستان . نووسەر و پێشمەرگەی دێرین مەلا شاخی بە دیکۆمنتاری و بەڵگەوە گشتی لە کتێبێکدا نوسیوتەوە. تێکۆشەری دێرین مامۆستا فاتح میرزا ئەویش لە بیرەوەرییەکانی بە کوردی و بە عەرەبی قسەیان لەسەر دەکات.
بەڵام ئەم سەرچاوە دەگمەنەی باسی دەکەم گەرمە تەنورە و هەر ساڵی کۆتایی ١٩٦٣ کە کودەتای عەبدولسەلام عارف بەسەر بەعسی هاوپەیمانی رویدا ، چاپکراوە. ئەمە کتێبی رەسمی دەوڵەتی عیراق خۆیەتی و ئێژێ حەرەس قەومی گوایە هەڵوەشایەوە چونکە تاوان و لاساری زۆری کردووە. کتێبی لادارەکانی حەرەس قەومی باسی تاوان و پێشڵکارییەکانی میلشیاکەی بەعس دەکات لە بەغدا و زۆر شوێنی تری عیراق. بەڵام هیچی لەسەر قەتلوعامەکانی کوردستان تۆمار نەکردووە چونکە سوپای عیراق و حکومەتەکەی عارف خۆی دواتر لەسەر تاوانەکانی میلیشیای قەومییەکان بەردەوام بوو ، بە شێوازی تر، بۆیە کەیفی بەوە نەدەهات باسی بەشەکەی لە کوردستان جێبەجێکراوە تۆمار بکات.
کتێبی لادەرەکانی حەرەس قەومی نوقرچی ئەوە لێ دەدات گوایە میلشیاکانی موقاوەمەی شەعبی و شعوبییەکان دوای نەمانی سەردەمی قاسم دزەیان کردۆتە ناو حەرەس قەومییەوەو بەشێک لەسەرپێچییەکان دەخاتە ئەستۆی ئەوان. ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی تاوانەکانی رەوتی قەومییە. ئەگینا هەموو دەزانن بەعس هەر لەو دەورانەدا دەستی کردبۆوە شیوعی قڕانیش.
بەو سەرنجەشەوە ئەم کتێبەی ئیعلامی رەسمی عەبدولسەلام عارف زۆر بەڵگە و زۆر سەرنجی وردی تیایەو شێوەی ملهوڕی بەعسی یەکەم دەردەخات دژی میللەتی عێراق.
بێگومان ئەم کتێبە کە ساڵی ١٩٦٣ دوای دەرکردنی بەعس بە شێوەیەکی سنووردار چاپ بووە، وردە وردە لە کتێبخانەکان نەماون، چونکە بەعس لەدووەم قۆناغی حوکمڕانیدا لە ساڵی ١٩٦٨دا پێی خۆش نەبوو کەس باسی (کابینەی یەکەم) و میلیشیاکانی بکات، ئەگەرچی نمایشی ئەوەی دەکرد کەڵکی لە ئەزموونی یەکەمی وەرگرتووە و دووبارەی ناکاتەوە.
دیارە بەعس دوایی کتێبخانەکانی عیراقی پاکتاوکرد لە هەموو کتێب و سەرچاوەیەک دژی ریوایەت و گێڕانەوەکانی خۆی بێت . ئەم کتێبی لادەرەکانی حەرەس قەومی و زۆری تریش بەر کەوتوون.
ئەم دانەی لێرە خراوەتە روو لەئەمباری کتێبخانە عیراقییەکاندا دەرهێنراون و هاتوونەتەوە سەر رەف و سەلیقە و پشووی دەوێت تا بدۆزرێنەوە.
دیارە بەهاری میلیشیای حەرەس قەومی لە شەستەکان کورت خایەن بوو، بەڵام پایزی تاوانەکانی دژی کورد و تێکڕای عیراقییەکان زۆری خایاند. دوایی جەیشی شەعبی و هیتریش هاتن کە ناوی جیاجیایان هەبوو و لە هەمان فەرهەنگی کوشتن لە دەرەوەی یاسا و لە نەریتی سوپای موازی بۆ سوپای رەسمی وڵات، ئاو دەخۆنەوە.
————-
ناوی کتێب: لادەرەکان لە حەرەس قەومی لە شەپۆڵی شعوبیدا
لەبەر تیشکی ١٨ تشرینی١٩٦٣دا
دەستەی دەلیلی دەولی بە رەزامەندی ئیستخباراتی عەسکەری
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

