پەرلەمانی عیراق بۆ هەمواری خانەنشینی و چەند یاسایەکی تر کۆدەبێتەوە
عیراق 10:12 AM - 2025-01-15
PUKMEDIA
بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەمڕۆ ١٥-١-٢٠٢٥ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە، کە گرنگترینیان هەموارکردنەوەی
یاسای خانەنشینی گشتیی و یاسای پاراستنی مافی کەمینەکانە.
سەباح شێخ حەبیب
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" بڕیارە ئەمڕۆ ١٥-١-٢٠٢٥
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕیوەبچێت کە تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی
یاسای هەموارکردنی یاسای خانەنشینی گشتی ژمارە ٩ ساڵی ٢٠١٤ و هەموارەکانی و پیشنیازی
یاسای پاراستنی مافی کەمینەکان و رێکخستنی کرێی خزمەتگوزاری لەدامودەزگاکانی
دەوڵەت دەکرێت".
" هاوکات
دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی و هەمواری چوارەمی یاسای
وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ تایبەت و گشتی ژمارە ٢٠ی ساڵی ١٩٩٨ دەدەرێت، هەروەها پێشنیازی
یاسای سەندیکای پڕۆگرامسازانی عیراق و پێشنیازی یاسا هەمواری یەکەمی یاسای
بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلەباڵاکانی عەرەبی ئەجنەبی و ژمارە ٢٠ی ساڵی
٢٠٢٠ و پێشنیازی یاسای هەموواری یەکەمی یاسای دەستەی گشتی چاودێری داهاتە
فیدراڵییەکان ژمارە ٥٥ی ساڵی ٢٠١٧ دەنگی لەسەر دەدرێت"، سەباح شێخ حەبیب
وایوت.
سێ بڕگەی یاسای خانەنشینی هەموار دەکرێتەوە
پێشتریش د.
بڕیار ڕەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو:"ئەو بڕگانەی لە
یاسای خانەنشینیدا بڕیارە هەموار بکرێتەوە، سێ بڕگەن، کەیەکەمیان تەمەنی خانەنشینی
ئاسایی دەبێت بە (63 ) ساڵ، واتە 3 ساڵ زیاتر دەبێت لە پێشوتر کە (60) ساڵ بوو،
هاوکات ئەوانەی خزمەتی زانکۆیان هەیە ( هەڵگری نازناوی زانستی)، پزیشکی بەنج و
دادوەری و دەرونی و راوێژکار و راوێژکاری یاریدەدەر لە ئەنجومەنی دەوڵەت لەگەڵ
فرۆکەوانەی مەدەنی تەمەنی خانەنشینیان لە (65 ) ساڵ دەبێت واتە دەتوانن دوو ساڵ
زیاتر بەردەوام بن لە خزمەت"، د. بڕیار وادەڵێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد: "ئەوانەی یاسای دەرکراوی سیاسی دەیانگرێتەوە یاسای ژمارە (24)ی
ساڵی 2005 ، و کەس و کاری پلە یەک و دووی شەهیدان کە یاسای دامەزراوەی
شەهیدان ژمارە (2)ی ساڵی 2016 و یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی یاسای
ژمارە 35ی ساڵی 2013 دەیانگرێتەوە تەمەنی خانەنشینیان لە (67) ساڵ دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

