دیلان غه‌فوور: عیراق و به‌ریتانیا پرسی كۆچبه‌ران تاوتوێ ده‌كه‌ن
جیهان 10:33 AM - 2025-01-15
تایبەت
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی عیراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا
سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا دۆسیه‌ی وزه‌و پرسی كۆچبه‌ران و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عیراق و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریان تاوتوێ كرد.
دیلان غه‌فوور سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"له له‌نده‌ن به‌شداربووین له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاو تێیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و به‌ریتانیا له‌ئاسته جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌ت له دۆسیه‌ی وزه‌و پرسی كۆچبه‌ران تاوتوێ كرا".
"كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عیراق و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و دۆخی سوریا به‌شێكی دیكه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بوون و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه كاربكرێت بۆ ئارامی ناوچه‌كه" دیلان غه‌فوور واده‌ڵێت.
رۆژی 13-1-2025 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له وه‌ڵامی بانگهێشتێكی ره‌سمی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیادا سه‌ردانی شانشینی یه‌كگرتو كرد‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌پادشای به‌ریتانیاو سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌و دیداری له‌به‌ریتانیا ئه‌نجامداوه، كه دیارترینیان دیداری پاشای به‌ریتانیا و كییر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه، جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه.
پرسی كۆچبه‌ران
له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیراندا بڕیاردرا كه، بواری كۆچبه‌ریی نێوان عیراق و به‌ریتانیا به‌هێز بكه‌ن، كه گرنگییه‌كی قووڵی ستراتیژیی هه‌یه له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی ناڕێكخراودا.
حكومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت ئه‌و بابه‌ته له ریشه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌و عیراقیانه‌ی له به‌ریتانیاوه دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه، جارێكی دیكه تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه‌یان بكاته‌وه.
له راگه‌یێندراوه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و عیراق ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، رێككه‌وتوون به زووترین كات ئه‌و كۆچبه‌رانه دیپۆرت بكرێنه‌وه، كه مافی مانه‌وه‌یان له‌به‌ریتانیا نییه.
ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ردانی ئه‌م دواییانه‌ی وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا بۆ عیراق بووه، له سه‌ردانه‌كه‌دا رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئاسایشی سنوور، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌ریتانیا هاوكار بێت له ده‌ركردنی یاسا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بانده‌كانی تاوانی رێكخراو، كه قاچاخی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن.
سوودانی و ستامه‌ر ده‌ڵێن، پێویسته رێگه له قاچاخیكردنی مرۆڤ بگیرێت، كه ژیانی خه‌ڵكێكی زۆریان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، به‌هێزكردنی ئاسایشی سنووریش به‌شێكی سه‌ره‌كیی ههوڵهكانیانه.
هاوكات هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیران، په‌سه‌ندی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عیراق و كۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه كۆمپانیاكه وه‌به‌رهێنانی درێژخایه‌ن له‌عیراقدا ده‌كات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

