سەنتەری میترۆ: PUKMEDIA و5 پێگەی دیکە هێرشی ئەلیکترۆنیان کراوەتەسەر
کوردستان 11:46 AM - 2025-01-19
pukmedia
هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر PUKMEDIA
بەپێی نوێترین ئاماری ساڵانەی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەمافی رۆژنامەنوسان،
هێرشی ئەلیکترۆنی زیادیکردووە و 6 وێبسایت و پەیج بەئامانجگیراون و یەکیکیان وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA بووە، بەڕێوەبەری
سەنتەرەکەش دەڵێت:" هێرشی ئەلیكترۆنی و توندوتیژی هەردووكیان مەترسیدارن و یەك
ئامانجیان هەیە".
دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:
"ساڵی رابردوو شەش هێرشی ئەلیكترۆنی كراوەتە سەر دەزگاكانی راگەیاندن كە PUKMEDIA، یەكێكە لەو
دەزگایانە".
" هێرشی ئەلیكترۆنی
ئامرازێكە بۆ ئەوەی لەمپەر بۆ دەزگاكە دروست بكرێت و دەنگی بە خوێنەر و بینەرەكانی
نەگات، بۆیە هێرشی ئەلیكترۆنی و توندوتیژی هەردووكیان مەترسیدارن و یەك ئامانجیان
هەیە كە رێگری كردنە لە گەیشتنی زانیارییەكان بە رایگشتی"، دیاری محەمەد وایوت.
بەپێی راپۆرتەکەی سەنتەری میترۆ ساڵی 2024 ، شەش هێرشی ئەلیکترۆنی تۆمار
کراون، لەکاتێکدا ساڵی 2023 ژمارەکە 4 هێرش بووە.
ئامارەكەی سەنتەری میترۆ لە كاتێكدایە، كە ساڵی 2024 لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی
خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ،هێرشی ئەلیكترۆنی كرایە سەر وێبسایتی رەسمی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA و بۆ ماوەیەك وێبسایتەکە لە كاركەوت و ئاستەنگی بۆ دروستکرا.
بەپێی ئامارەكە سەنتەری میترۆ، ساڵی رابردوو 182 پێشێلكاری دژ بەرۆژنامەنوسان
تۆماركراون و لەو ژمارەیەش سێ رۆژنامەنوس بەهۆی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە گیانیان
لەدەستداوە، هەروەها 103 جاریش رێگری لە رۆژنامەنوسان كراوە و شەش هێرشی ئەلیكترۆنی
كراوەتەوە سەر دەزگاكانی راگەیاندن، بەمەش پێشێلکارییەکان بە بەراورد بە ساڵی 2023
بەڕێژەی 22% کەمی کردووە، کە لەو ساڵەدا 231 پێشێلکاری تۆمارکراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

