سەرۆککۆماری عیراق وسەدان سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان لە داڤۆس دەبن
جیهان 09:17 AM - 2025-01-20
ئاژانسەکان
كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس
ئەمڕۆ كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس 2025 لە سویسرا دەستپێدەكات، د. لەتیف رەشید سەرۆكکۆماری عیراق بەشداری دەکات.
كۆڕبەندەكە 5 رۆژ بەردەوام دەبێت و بەپێی کارنامەکە چەندین تەوەری سەرەكی لەخۆدەگرێت لەوانە ململانێكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستپێشخەری ئاگربەست لە غەززە، پێکهێنانی حكومەتی نوێی سوریا، گۆڕانكارییە ژینگەییەکان و كەشوهەوا، رووداوی ئاگرەكەی ویلایەتی كالیفۆرنیا لەویلایەتە یەکگرتوەکان ئەمریكا.
لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە تەئکید لە بەشداری د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق دەکات و دەڵێت:"ئەمڕۆ دووشەممە 20 ی کانوونی دووەمی 2025 بەرەو سویسرا بەڕێدەکەوێت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس".
بەپێی زانیارییەکانی پێگەی رەسمی کۆربەندەکە سەدان سەرۆک و سەرکردە و کەسایەتی لە جیهانەوە بەشدار دەبن، هەروەها پێشبینی دەكرێت لەماوەی ئەو 5 رۆژەدا نزیکەی 3 هەزار کەس بەتایبەت بزنسمان و سەرمایەدار و وەبەرهێن لە 130 وڵاتی جیهان بەشداریی بکەن.
کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا کە رێكخراوێكی ناحكوومیی قازانج نەویستە و له ساڵی 1971 لەلایەن زانای بواری ئابووری "كلاوس شواب" دامەزراوە، زیاتر لە هەزار كۆمپانیای نێودەوڵەتی و فرەڕەگەز ئەندامن لەو كۆڕبەندە، گەورە بەرپرسانی كۆمپانیاكانی دنیا و سەركردە سیاسییەكان، ساڵانە لەو شارە كۆ دەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر كێشە گەورەكانی ئابووری و سیاسەت لە دنیا دەكەن، هاوكات گرێبەست و پڕۆژەی ئابووریی هاوبەشی گەورە لە نێوان وڵاتان ئیمزا دەكرێت، ئامانجی ئەو كۆڕبەندە ئابووریی ئازاد و رەخساندنی ژینگەیەكی لەباری وەبەرهێنانە لە سەرتاسەری دنیا بۆ كۆمپانیاكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

