سلێمانی زیاتر لەیەك مێگاوات كارەبا بە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنێت
کوردستان 02:12 PM - 2025-01-20
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی
بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزەی خۆر
وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر لەسلێمانی دادەنرێت، كەتوانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە.
لەڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كەكۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: "كارگەیەكی كەرتی تایبەت لەناحیەی عەربەت وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەنێت، كەتوانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە، كە دەكاتە نزیكەی 60-70% پێداویستی كارگەكە".
ئاماژە بەوەشدراوە: "وێستگەكە پێكهاتووە لەدانانی 1400 پەناڵی 650 كیلۆواتی، كە لەسەر 45 ستاندی 40 پەناڵی دانراون و پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای بامۆك بە هەماهەنگی بەشی وزەنوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات جێبەجێ كراوەو لە قۆناغی كۆتاییدایە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: "پێشتریش ئەو كۆمپانیایە لە فامیلی مۆڵ وێستگەیەكی دیكەی داناوە، كە توانای بەرهەمهێنانی 2 مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە".
وزەی خۆر یەكێكە لەوزە نوێبووەكان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، دۆستی ژینگەیەو ئێستا لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان بەكارهێنانی لەبرەودایە، لە هەرێمی كوردستانیش رۆژ لەدوای رۆژ بەكارهێنانی لە زیادبووندایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

