دۆناڵد ترهمپ وهك 47 ههمین سهرۆكی ئهمریكا سوێندی یاسایی خوارد
جیهان 08:13 PM - 2025-01-20
ميدياكان
دۆناڵد ترهمپ وهك 47 ههمین سهرۆكی ئهمریكا سوێندی یاسایی خوارد
رێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەستبەكاربوونی وەك 47ـەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەچوو، بە كۆمەڵێك بەرنامەو پلانی تایبەتەوە چوار ساڵی داهاتوو سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە دەكات، لە رێوڕەسمەكەشدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: "سەردەمی زێڕینی ئەمریكا دەستپێدەكات و پاشەكشەناكەین و رێگانادەین ئەمریكا لەپلەی یەكەمدا نەبێت".
دۆناڵد ترەمپ لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی وەك 47ـەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند: "ئەركەكەم بە باشترین شێوە جێبەجێ دەكەم و تۆڕە تاوانكارییەكان لەنادەبەین و هیواو ئاشتی خۆشگوزەرانی دەگەڕینینەوەو بەوپەڕی توانامەوە دەستوور دەپارێزم".
وتیشی: "ئێستا حكومەتێكمان هەیە بچوكترین قەیرانی پێچارەسەر ناكرێت، بۆیە سەروەریمان دەگەڕێنینەوەو لەبەردەم چەرخی سەركەوتنداین".
دۆناڵد ترهمپ: بههێزهوه كارهكانم دهستپێدهكهمهوه
ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەئاهەنگی سەركەوتنیدا بەبەشداری هەزاران لایەنگر وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند: "بۆ چارەسەركردنی هەر قەیرانێك كە رووبەڕووی ئەمریكا دەبێتەوە، بەخێرایی و هێزێكی بێ وێنەوە كارەكانم دەستپێدەكەمەوە، هاوكات بەڵێنیشیدا بە كۆتاییهێنان بە دۆسییەی كۆچبەرە نایاساییەكان و جارێكی تریش دووپاتیكردووەتەوە كە لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونیدا 100 مەرسومی سەرۆكایەتی دەردەكات".
هاوكات كهناڵی سی ئێن ئێن ئاشكرایكردوه، ترهمپ یاریدهدهرهكانی راسپاردوه بۆئهوهی دوای چهند رۆژێكی كهم له دهستبهكاربوونی، پهیوهندییهكی تهلهفۆنی لهگهڵ ڤلادیمیر پوتن سهرۆكی روسیا بۆ رێكبخهن.
پلانی ترەمپ بۆ چوار ساڵی داهاتووی ئەمریكا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، پلان و بەرنامەی خۆی بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئاشكرا كردووە كە بریتین لە:
- كەمكردنەوەی باج لەسەر داهاتی خەڵك، زیادكردنی پێناسی گومركی لەسەر بەرهەمی بیانی بۆ بووژاندنەوەی بازاڕی بەرهەمی نێوخۆ و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە بازاڕی دەرەكی.
- كەمكردنەوەی تێچووی دەرمان و چارەسەری پزیشكی، زیادكردنی دەسەڵاتی ویلایەتەكان بەسەر كەرتی تەندروستیدا.
- تەواوكردنی دیواری سەر سنووری نێوان ئەمریكا و مەكسیك، بەكارهێنانی سوپا بۆ رێگریكردن لە كۆچبەرانی نایاسایی .
- پاشەكشەكردن لە رێككەوتن و یاساكانی پاراستنی ژینگە، برەودان بە سووتەمەنییە بەبەردبووەكانی وەك نەوت و گاز و خەڵووز.
- كەمكردنەوەی پارەی وزەی سرووشتی و نوێبووەوە
- رێگریكردن لە وەبەرهێنانی چینی لە ئەمریكا
- بەهێزكردنی هاوپەیمانیی ئەمریكا لەگەڵ ئیسرائیل
- كەمكردنەوەی رۆڵی ئەمریكا لە ململانێكانی جیهان
- وەستاندنی جەنگەكانی غەززە و ئۆكرانیا
ژیاننامەی دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ لەساڵی 1946 لە نیویۆرك لەدایكبووەو ئێستا تەمەنی 79 ساڵە، لەژیانیدا سێ جار هاوسەرگیریی كردوە، هاوسەری یەكەمی ناوی ئیڤانا بووەو لە 1977 تاوەكو 1992 بەیەكەوە ژیاون، هاوسەری دووەمی ناوی مارلا مەیپڵس بووەو لە 1993-1999 بەیەكەوە ژیاون، هاوسەری سێیەمیشی میلانیا ترەمپە كە لەساڵی 2005 ەوە تاوەكو ئێستا پێكەوەن.
دۆناڵد ترەمپ خاوەنی پێنج منداڵە بەناوەكانی، دۆناڵد ترەمپ جونیۆر، لەدایكبووی ساڵی 1977 و ئیڤانكا ترەمپ، لەدایكبووی ساڵی 1981 و ئێریك ترەمپ، لەدایكبووی ساڵی 1984 و تیفانی ترەمپ، لەدایكبووی ساڵی 1993 و بارۆن ترەمپ، لەدایكبووی ساڵی 2006.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

