وه‌زاره‌تی دارایی عیراق: ئێمه هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی هه‌رێم نین
کوردستان 10:38 AM - 2025-01-29
PUKMEDIA
لۆگۆی وەزارەتی دارایی عیراق - دراوی عیراقی
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"ئێمه زۆر پرۆفیشناڵانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌ین، به‌هه‌مان ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی خۆمان كارده‌كه‌ین، به‌وشێوه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كارده‌كه‌ین و وه‌زاره‌تی دارایی عیراق هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌دواكه‌وتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌وه نییه و زیاتر له یه‌ك ساڵه ده‌مانه‌وێت بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبه‌جێبكه‌ین، به‌ڵام هه‌رێم جێبه‌جێی ناكات".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه:"هه‌رێمی كوردستان تائێستا هیچ داتایه‌كی تایبه‌ت به ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌هیچ بانكێكدا نه‌داوه‌ته وه‌زاره‌تمان، كه به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی پێویسته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی عیراق هه‌ژمارو ته‌وتینیان له‌یه‌كێك له بانكه حكومییه‌كانی عیراق بۆ بكرێته‌وه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراقدا هاتووه:" هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه ئه‌وه‌یه، كه تائێستا هه‌رێم ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانەی جیا نه‌كردووه‌ته‌وه كه له‌ئه‌مساڵدا خانه‌نشین ده‌بن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش وه‌زاره‌تمان هه‌ڵساوه به ناردنی تیمێك له‌به‌شه‌كانی ژمێریاری بودجه‌و خانه‌نشینی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌و زیاتر له ١٠ رۆژه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن بۆ جیاكردنه‌وه‌و پێداچونه‌وه به‌لیسته‌كانی ناوی فه‌رمانبه‌ران، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه خانه‌نشین ده‌بن و هه‌ژماری مووچه‌ی خانه‌نشینییان به‌پێی یاسای خانه‌نشینی ژماره ٢٦ ساڵی ٢٠١٩ هه‌مواری یه‌كه‌می ژماره ٩ ی ساڵی ٢٠١٤ و خستنه‌سه‌ری بڕی ١٠٠ هه‌زار دینار بۆسه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێدانی ئیكرامی به خانه‌نشینان، هاوكات جیاكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینانه كۆنه‌كان و خانه‌نشینه نوێكان كه نوێیه‌كان ژماره‌یان ٢٩ هه‌زار كه‌سه‌و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆتا كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵماندا ئه‌و ژماره‌یه‌یان پێداوین".
دارایی عیراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:" تیمه‌كانمان كارده‌كه‌ن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه رێژهیهكن له هێزه زه‌مینییه فیدراڵییه‌كان و بۆمان ده‌ركه‌وتووه هه‌رێم خۆی مووچه‌یان پێده‌دات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كورتهێنان له‌مووچه‌دا، پێویسته ئه‌و پێشمه‌رگانه مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقه‌وه پێبدرێت، چونكه ماوه‌ی دووساڵه میلاك و ته‌رخانكراوه‌كانیان چووه‌ته سه‌ر به‌رگری عیراق".
"پێویسته هه‌رێم ناوی ئه كه‌سانه‌مان بۆ بنێرێت كه دوو مووچه یان زیاتر وه‌رده‌گرن و یاساكانی هه‌رێم ده‌یانگرێته‌وه، هاوكات وێنه‌یه‌كیش له یاساكه‌مان بۆ بنێرێت تاوه‌كو ئه‌و كه‌سانه ناوه‌كانیان لانه‌برێت له‌كاتی وردبینی له‌ناوه‌كان و دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناوه‌كانیان، هه‌روه‌ها پرسی ته‌وتینی مووچه‌خۆران پرسێكی سه‌ره‌كییه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی، نه‌ك پشتبه‌ستن به لیستی كاغه‌ز بۆ دابه‌شكردنی مووچه، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه جارێكی تریش دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه ئێمه هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی هه‌رێم نین" وه‌زاره‌تی دارایی عیراق واده‌ڵێت.
هاوكات ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات:"ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٤ تا ئێستا ته‌واو نه‌بووه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌كاتی تۆماركردنی داتاكاندا دروستبووه، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه، چونكه مه‌رجی دابینكردنی مووچه‌ی هه‌ر مانگێك به‌نده به راده‌ستكردن و ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگی پێشووتر، تاوه‌كو وه‌زاره‌تی دارایی بتوانێت حساباتی خۆی رێكبخاته‌وه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

