قوباد تاڵەبانی : بنەمای حکومەتی داهاتوو شەراکەتی راستەقینە بێت
کوردستان 03:16 PM - 2025-01-30
PUKMEDIA
پێشوازی قوباد تاڵەبانی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی،
جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دواین
پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی
دیکە تاوتوێ کران.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا
کە رۆژی پێنج شەمە(30/1/2025) بە ئامادەبوونی یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە
هەرێم بەڕێوەچوو، باس" لە دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و بە
تایبەتیش دۆخی سوریا کرا. جەختکرایەوە کە بۆ سەقامگیرکردنی سوریا و ناوچەکە، پێویستە
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنە سورییەکان پێکەوە کاربکەن تا هەموو پێکهاتەکانی ئەو
وڵاتە بەشداربن لە داڕشتنەوەی سیستمی نوێی سوریا و مافە بنەڕەتییەکانی هەموو پێکهاتەکان
بە تایبەتیش پێکهاتەی کورد لە سوریای نوێدا گەرەنتی بکرێت".
سەبارەت بە هەوڵەکانی
پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان
پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەت. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە "هەموو
هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی کارا و بەهێز و یەکگرتوو لەسەر
بنەمای هاوبەشیی راستەقینە بێت تا بتوانێت وەڵامدەری داواکارییەکانی هاوڵاتییانی
کوردستان بێت".
لە تەوەرێکی دیکەی
کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا،لەمبارەیەشەوە
جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆوە، جێگری
سەرۆکوەزیران ئاماژەیدا بەوەی کە :"بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەفدێکی هەرێم
سەردانی بەغدا بکات و هیوای خواست ئەو وەفدە بتوانێت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە رێککەوتنی
کۆتایی لەسەر پرسی بودجە و موچە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

