21 ساڵ بەسەر كردەوە تیرۆرستییەكەی 1ی شوبات تێدەپەڕێت
کوردستان 09:05 AM - 2025-02-01
PUKMEDIA
ناو و وێنەی شەهیدانی 1ی شوبات
لەڕۆژی 1 ی شوباتی ساڵی 2004 دا لەڕووداوێكی تیرۆرستیدا، دوو تیرۆست خۆیان گەیاندە شاری هەولێری قەڵاو منارەو روویانكردە دوو جێگەی جیاواز، دوو بارەگای سەرەكی دوو هێزی سیاسییان كردە ئامانج.
21 ساڵ بەر لەئێستاو لە1ی شوباتی ساڵی 2004 دا، تاوانێكی جەرگبڕو خوێناوی بەپیلانێكی نەگریسی تیرۆستان رووبەڕووی گەلەكەمان و خەڵكی خۆڕاگری شاری هەولێر بووەوەو لەیەك كاتدا، دوو كردەوەی تیرۆستی خۆكوژی لەلایەن تیرۆستانی سەر بەڕێكخراوی قاعیدە لەناو هەردوو بارەگای مەڵبەندی 3 ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا.
1ی شوباتی ساڵی 2004 كە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، لەهەردوو بارەگای مەڵبەندی 3 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو بارەگای لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر دوو تەقینەوەی خۆكوژی روویاندا، لەئەنجامیشدا 105 كەس لەهەردوو بارەگەكەی یەكێتی و پارتی شەهیدبوون.
كردەوە تیرۆستییەكەی 21 ساڵ لەمەوبەری شاری هەولێر كە هەردوو بارەگای مەڵبەندی یەكێتی و لقی پارتی كردە ئامانج، شۆكێك بوو بەلای گەلی كوردستان بەگشتی، چونكە ئەو كارەساتە لەڕۆژی یەكەمی جەژنی قوربانی پیرۆزدا روویدا لەوكاتەدا كە دڵو دەرونی گەلانی دونیا پڕ بوو لەلێبوردەییو گەردن ئازادی، كەچی دوژمنانی دژ بەمرۆڤایەتی تاوانێكی گەورەیان ئەنجامدا.
لە 1ی شوباتداو لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دا، جەماوەری خۆشەویستی هەولێر بەهەموو چینو توێژو پێكهاتە جیاجیاكانەوە، كە بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە روویان لەبارەگاكانی مەڵبەندو لق كردبوو، لەو ساتەوەختەدا، دەستی چەپەڵی تیرۆرستان گەشتە ناو ئاپۆڕای جەماوەرو لەو رووداوەدا خوێنی دەیان سەركردەو كادیرو پێشمەرگەو خەڵكی رژایە ژێر نەمامی ئاشتیو تەبایی ریزەكانی گەلی كورد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

