مامۆستایانی ناڕازی: تەوتین چارەسەرەو مافەکانمان لای حکومەتی هەرێمە
کوردستان 11:48 AM - 2025-02-03
ئاژانسەکان
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی
بەهەزاران مامۆستا و فەرمانبەر بۆ پێدانی مافە
داراییەکانیان لەسلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و پشتیوانی خۆیان بۆ مامۆستایانی
مانگرتوو، کە ماوەی هەفتەیەکە مانیان لەخواردن و خواردنەوە گرتووە دووپاتکردەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣-٢-٢٠٢٥ ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان
و فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی بەڕێپێوان لە پارکی مەلیک مەحمودەوە بەرەو خێمەی
شکۆ کە مامۆستایانی مانگرتوو لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵیانداوە، بەڕێکەوتن.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی بەدروشمی بەڵێ بۆ
تەوتین مافەکانیان لای حکومەتی هەرێمە، جارێکی دیکە هاتنەوە سەرشەقام و داوای مافە
داراییەکانیان لەهەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق کرد، هاوکات ژمارەیەکی زۆر مامۆستا
و فەرمانبەر لەقەزا و ناحیەکانەوە بۆ پشتیوانی لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی
مانگرتوو هاتنە پارێزگای سلێمانی و پشتیوانی خۆیان دووپاتدەکردەوە.
ماوەی هەفتەیەکە ١٢ مامۆستا و فەرمانبەر لەبەردەم بارەگای
نەتەوە یەکگرتووەکان لەسلێمانی خێمەیان هەڵداوە و مانیان گرتووە، هاوکات ژمارەیەک
لەو مامۆستایانە مانیان لەخواردن و خواردنەوە بەتەواوەتی گرتووە و بەشێکیشیان
تەندروستییەکان تێکچووە و تیمەکانی تەندروستی سلێمانی بەردەوام چاودێری
تەندروستیان دەکەن، لەکاتێکدا چەند مامۆستایەکیان پاش تێکچوونی تەندروستیان رەوانەی
نەخۆشخانە کراون و دوای چارەسەر گەڕوانەتەوە خێمەی شکۆ.
لەماوەی ساڵی رابردوودا چەند جارێکی دیکە مامۆستایان و
فەرمانبەرانی ناڕازی لەپارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و داوای مافە
داراییەکانیان کردووە، بەڵام بۆ یەکەم جارە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ داواکردنی
مافەڕەواکانیان مانگرنیان لەخواردن و خواردنەوە راگەیاندووە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە مامۆستایان
و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی بە ئیمزای پەرلەمانتارانی عیراقەوە نوسراوی کردوەو
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق و ئەنجومەنی وەزیرانی لە دۆخەکە ئاگادار کردووەتەوە، تاوەکو
بەدەنگ داواکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

