سەرۆککۆمار و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم: دیالۆگ چارەسەری کێشەکانە
کوردستان 09:48 PM - 2025-02-03
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆككۆماری عیراق
پێشوازی سەرۆككۆمار لە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق رۆژی دوو شەممە 3 ی شوباتی 2025 لە بەغدا پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
لەكۆبوونەوەیەكدا دوایین پێشهاتەكانی وڵات بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی تاوتوێكران و سەرۆككۆمار تەئكیدی لەپێویستی گرتنەبەری دیالۆگی كاریگەر و جددی كردەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی دەستوور و یاسا. هەروەها باس لە دەنگدانی ئەنجومونی نوێنەران كرا لە سەر پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بوجەی گشتی فیدراڵی و جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی ئەم هەمواركردنە ببێتەی مایەی خەرجكردنی شایستەدارییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەری كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم بە شێوەیەك ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و خواستەكانی هاووڵاتیان بەدیبهێنێت و پێداویستییەكانی ژیانیان دابین بكات.
لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی سەرۆككۆماری كرد لە نزیككردنەوەی بیروبۆچوونەكان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەشێوەیەك كە ژیانێكی ئازاد و شكۆمەند بۆ هەموو خەڵك مسۆگەر بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

