لیژنەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی بۆ جاری پێنجەم کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:34 AM - 2025-02-04
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
بڕیارە ئەمڕۆ ٤-٢-٢٠٢٥جارێکی دیکە لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک لەبارەی حکومەتی
داهاتووی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە، سەرۆکی لیژنەی یەکێتی-ش دەڵێت:". خاڵەکانی لەسەری رێککەوتوین زیاترە لەو خاڵانەی لەسەری رێکنەکەوتوین".
رێواز فایەق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی لیژنەی
تەکنیکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ئاماژەی
بەوەکرد:" ئەمڕۆ ٤-٢-٢٠٢٥ لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک لەبارەی حکومەتی
داهاتووی هەرێمی کوردستان لەهەولێر بۆ پێنجەم جار کۆدەبێتەوە".
راشیگەیاند:" بەشی زۆری ئەرکەکانمان وەک لیژنەی دارێژەری
ستراتیژی بەڕێوەبردن تەواوکردووە و خاڵەکانی لەسەری رێککەوتوین زیاترە لەو خاڵانەی
لەسەری رێکنەکەوتوین، بەڵام جیاوازی بیروبۆچوون و روئیامان هەیە، هاوکات
جیاوازیمان لەپێشنیارکردنی ئەو میکانیزمانەی دەمانەوێت پرۆسەکەی پێ بەڕێوەببەین هەیە".
رێواز فایەق وتیشی:"هیوادارم ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ
نەمانتوانی لەسەری رێکبکەوین لیژنەی باڵای دانوستان بتوانێت لەسەری رێکبکەوێت".
لیژنە هاوبەشەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەرکیانە رەشنوسێک لەبارەی چۆنێتی حکومەتی داهاتووی
هەرێم ئامادە بکەن، کە لەئێستادا بەشێکی زۆری کارەکانیان تەواو بووە و پاشان
رەشنوسی کۆتایی گفتوگۆکاکانی لیژنەکە دەخریتە بەردەم هەردوو وەفدی باڵای یەکێتی و
پارتی بۆ بڕیاردان لەسەری.
پێشتریش سهعدی ئهحمهد
پیره وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لهئێستادا لهنێوان یهكێتی و پارتیدا باس لههیچ
پۆستێك نهكراوه، ئهوهی دهوترێت و باس له دابهشكردنی پۆستهكان دهكرێت پڕوپاگهندهیه،
ئهگهر لهسهر بهرنامهی حكومهت رێكنهكهوین یهكێتی پۆستی بۆچییه".
وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردبوو :"پێشتر كێشهمان ههبووه،
ئهگهر ئهو كێشانه چارهسهر نهكهین، ئهوه ههمان كێشه لهداهاتوودا سهرههڵدهدهنهوه،
بۆیه یهكێتی تهئكید دهكاتهوه كه ئێمه ئیش بۆ خهڵك نادۆزینهوه، بهڵكو
خهڵك بۆ ئیش دهدۆزینهوهو دوای دیاریكردنی پۆستهكان ئهو كات كهسی شیاو بۆ
شوێنی شیاو دادهنێین".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چوار جاری دیکە لیژنە
هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی لەسەر هەمان پرس کۆبوونەتەوە و تاوتوێی پرسی پێکهێنانی
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

