سێ یاسا گرژی دەخاتە نێوان دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی دادوەرییەوە
عیراق 02:59 PM - 2025-02-05
راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئەو فەرمانەی رەتكردەوە كە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بۆ راگرتنی جێبەجێكردنی سێ یاسا دەرچووەو دەڵێت: "ناكرێت پەسندكردنی یاسایەك رابگیرێت پێش ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی رەسمیدا بڵاو بكرێتەوە"، هاوكات دادگای فیدڕاڵی وەڵامی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دایەوەو دەڵێت: "بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بە فەرمانە وەلائییەكانیشەوە، یەكلاكەرەوەو پابەندكەرن بۆ هەموو دەسەڵاتەكان".
هەمواری یاسای باری كەسێتی و یاسای گەڕانەوەی ماڵ و موڵك بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان و لێبوردنی گشتی كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر درا، بەڵام لەبەر ئەوەی رۆژنامەی رەسمی وەقائیعدا بڵاونەكرایەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگرت و دەڵێت:" تا ئێستا ئەو یاسایانە بڵاونەكراونەتەوە، پابەند دەبین بە جێبەجێكردنی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی وەك ئەوەی پەسند كراوە".
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی ئەنجومەنەكە كە سەبارەت بە دانیشتنی ئەمڕۆ 5/2/2025 بڵاویكردۆتەوە دەڵێت:"سەرەڕای ئەوەی كە ئەم دوو یاسایە تا ئێستا لەڕۆژنامەی رەسمیدا بڵاونەكراونەتەوە و فەرمانی دەسەڵاتی دادوەری بە ناپەیوەندیدار دادەنرێت، چونكە تیشكی خستە سەر دوو یاسا كە بەهۆی بڵاونەكردنەوەیان لەڕۆژنامەی رەسمیدا جێبەجێ ناكرێن و تەنها دەنگدان لەسەریان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێویستی بە دواخستنی دەركردنی هەر بڕیارێكە، بە شێوەیەكی نەرێنی یان ئەرێنی، پەیوەندی بە جێبەجێكردنی یاساكەەوە هەبێت".
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق سەرلەبەیانی چوار شەممە لەسەر پرسی راگرتنی ئەو سێ یاسایە كۆبوونەوەتەوەو راگەیەندراوێكی رۆژنامەاوانیدا دا ئاماژەی بەوەداوە كە كۆبوونەوەكە بە سەرۆكایەتی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنەكە بووە، باس لە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی عیراق كراوە، كە جێبەجێكردنی هەرسی یاسای لێبوردنی گشتی، باری كەسێتی و گەڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان-ی راگرتووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە "فەرمانەكانی دادگای فیدڕاڵی عیراق بڕیاری كاتین و دەسەڵاتی رەهاو پابەندكەریان نییە، دادگاكان پابەندن بە جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە لە (1/21/2025) دەنگی لەسەر دراوەو بە گوێرەی دەستور، بەوپێیەی پەسەندكردنی ئەو سێ یاسایە تاوەكو ئێستا لەڕۆژنامەی وەقائیعی حكومەتی عیراق بڵاو نەكراونەتەوە، بۆیە دادگای باڵای فیدراڵی ناتوانێت جێبەجێكردنیان رابگرێت.
هەروەك بۆ قسەكردن لەسەر ئەم پرسە پشت بە ماددەو بڕگەیاساییەكان بەستراوە و روونكراوەتەوە.
هاوكات هەر ئەمڕۆ، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لە راگەیێندراوێكدا وەڵامی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی دایەوە و رایگەیاند، "بەگوێرەی مادەی 94ـی دەستووری كۆماری عیراق، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی یەكلاكەرەوەو پابەندكەرن بۆ هەموو دەسەڵاتەكان بەگشتی، ئەو دەقەی ماددەكەش هەموو فەرمان و بڕیارەكانی دەرچوو لە دادگاكە دەگرێتەوە، بە فەرمانە وەلائییەكانیشەوە."
دادگای فیدراڵی دەشڵێت: "ئەو ماددەیەی دەستوور، سەرجەم بڕیارەكانی لە تانەلێدان پاراستووە و هەموو لایەك پابەندكراون بە جێبەجێكردنیان. دەستووریش بەڵگەنامەی گەلە و هێزی بڕیارەكانی دادگە دەستوورییەكانیش بۆ ئەو بەڵگەنامەیە دەگەڕێتەوە، كە دەستوورە و هەموو لایەك پابەندن بەوەی سەرپێچی و پێشێلی نەكەن و پابەند بن بە ناوەڕۆكەكەی."
یاساکان بریتین لە هەموواری یاسای باری کەسیێتیی ژمارە 188ـی ساڵی 1959، هەموواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتیی ژمارە 27ـی ساڵی 2016 و یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنەکانیان کە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە.
دوێنێ 4/2/2025 دادگای فیدڕاڵی عیراق یاساكانی باری كەسی، گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ و لێبوردنی گشتی ڕاگرت و دەڵێت، بڕیار لەسەر دەستوریبونی بڕیارەكان دەدرێت چونكە لەكاتی دەنگداندا پەلەكردنیان یان پێوەدیار بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

