تەندروستی سلێمانی: مانگرتووان پێدەنێتە قۆناغێكی مەترسیداری تەندروستییەوە
کوردستان 11:32 AM - 2025-02-07
PUKMEDIA
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ خێمەی مانگرتووان
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت: "مانگرتووان دۆخی تەندروستیان بەرەو خراپتر دەڕوات، چونكە چارەسەری پزیشكی رەتدەكەنەوەو داوایان لێدەكەین بەردەوامبن لەوەرگرتنی چارەسەر".
ئەمڕۆ 7-2-2025، دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی خێمەی مانگرتووانی لەسلێمانی كردو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "مانگرتووان دۆخی تەندروستیان بەرەو خراپتر دەڕوات و لەمڕۆوە قۆناغێكی تری تەندروستی مانگرتووان دەستپێدەكات كەكێشیان دادەبەزێت و هەموو ئۆرگانەكانی لەشیان روو لە لاواز بوون دەكات، بۆیە داوایانلێدەكەین خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان رەتنەكەنەوەو بەردەوامبن لەوەرگرتنی چارەسەری پزیشكی".
راشیگەیاند: "لەڕووی تەندروستییەوە پشتیوانی رەتكردنەوەی چارەسەر لەلایەن مانگرتووانەوە ناكەین و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش كارەكانیان زۆر بەباشی ئەنجامداوە".
دكتۆر سەباح هەورامی ئەوەشی راگەیاند: "لەئێستادا مانگرتووان لەهەموو كەس زیاتر پێویستیان بەچارەسەرەو بۆ بەردەوامبوون لەخەباتەكەشیان پێویستە چارەسەری پێویستی پزیشكی وەربگرن".
وتیشی: "مانگرتووان لەكاتی شكاندنی مانگرتندا دەبێت بەوریایی و لەژێر چاودێری پزیشكدا چارەسەر وەربگرن بۆ ئەوەی زیان بەتەندروستیان نەگات".
رۆژی 25-1-2025، 12 مامۆستاو فەرمانبەر كە سیانیان ژنن، لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسلێمانی مانگرتنیان لەخواردن و خواردنەوە راگەیاندو بڕیاریاندا تا وەڵامی داواكارییەكانیان نەدرێتەوە مانگرتن نەشكێنن، داواكارییەكانیشیان خۆی لەمووچەو تەوتین و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم-دا دەبینێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

