مانگرتووانی سلێمانی: كەس ناتوانێت بەناوی ئێمەوە بڕیار بدات
کوردستان 04:50 PM - 2025-02-07
ئەرشیف
مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو
مانگرتووانی سلێمانی وەرگرتنی چارەسەریان رەتكردەوەو دەڵێن: "چارەنووسی ئێمە بەدەست خۆمان و جەماوەرەو كەس ناتوانێت بەناوی ئێمەوە بڕیار بدات"، هاوكات داوای دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكەن.
ئەمڕۆ 7-2-2025، مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو لەسلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستێكی نوێیان دەربڕی و رایانگەیاند: "لەكاتێكدا كەحكومەتی هەرێم پەیوەندیداری راستەوخۆیە بەم پرسەوە كەچی بێدەنگەو وتەبێژی حكومەتیش بەزمانێكی نالایەق پەیامی حكومەتی سەبارەت بەئێمە بەیان كردو دەركەوت گیانی 13 هاونیشتمانی بۆ حكومەت بێبەهایە".
راشیانگەیاند: "حكومەتی هەرێم لەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەدا دەستی بۆ مینحەی خانەنشینان برد كە بەفەرمانی حكومەتی عیراق زیادكرابوو".
ئاماژەیان بەوەشكرد: "داواكارین حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی 12 ی ساڵی رابردوو دابەشبكات و ئێمەش بەبێ دەستكەوتی بەرجەستە مانگرتن ناشكێنین".
لەكۆتایی پەیامەكەشیاندا مانگرتووان رایانگەیاند: "لەمانگرتن بەردەوامدەبین و لەمڕۆشەوە چارەسەری پزیشكی رەتدەكەینەوەو كەسیش ناتوانێت بەناوی ئێمەوە بڕیار بدات".
رۆژی 25-1-2025، 13 مامۆستاو فەرمانبەر كە سیانیان ژنن، لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسلێمانی مانگرتنیان لەخواردن و خواردنەوە راگەیاندو بڕیاریاندا تا وەڵامی داواكارییەكانیان نەدرێتەوە مانگرتن نەشكێنن، داواكارییەكانیشیان خۆی لەمووچەو تەوتین و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم-دا دەبینێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

