مەكتەبی سیاسی: مام جەلال كوردستانی بوونی كەركوكی بۆ عیراق و جیهان سەلماند
کوردستان 08:48 AM - 2025-02-09
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە یادی 21 ساڵەی مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال-دا، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: "رۆژی 9ی شوبات بووە مێژوییەكی پرشنگدار لەخەبات و ماندوبوونی سەرۆك مام جەلال و یەكێتییەكەی، بەوەش سەرۆك مام جەلال كوردستانی بوونی كەركوكی بۆ عیراق و جیهان سەلماند، هاوكات هەر ئەو مورافەعەیەش بووە ماك و رەگی مادەی ٥۸ی قانونی ئیدارەی دەوڵەت و دواتریش مادەی ۱٤٠ی دەستوری هەمیشەیی".
دەقی پەیامەکەی
مەکتەبی سیاسی:
پەیامی مەکتەبی
سیاسیی
لە یادی ٢١ ساڵەی
مرافەعە گەورەکەی کەرکوکدا
رۆژی نۆی شوباتی ۲٠٠٤ سەرۆک مام جەلال لەو کۆبونەوەیەی ئەنجومەنی
حوکمدا کە لەرێگەی چەند فاکت و بەڵگەی مێژوویی
و چەند نەخشەیەکی سەردەمە جیاجیاکان لەوانە نەخشەیەکی عوسمانلی تایبەت بە راستییە
مێژوویی ، جوگرافی و سیاسییەکان کوردستانی
بوونی کەرکوکی خستە ڕوو، تاوەکو هیچ بیانوویەک نەمێنێت بۆدرێژەدان بە سیاسەتە چەوتەکانی
حکومەتە یەک لە دوایەکەکانی عێراق و دەستەبژێری تازەی عێراقی نوێش دەرس وپەند لەو
رابردوە تاڵە وەربگرن.
سەرۆک مام جەلال
ئەوهەوڵ وماندووبوونەی لەوپێناوەدا بوو کە شێواز و مۆرکێکی قانونی ببەخشێت بە پرسی
سەندنەوەی ماف بۆ خاوەنەکانیان، بە پێسەلماندن
و بە رێککەوتنی هەمووان ئەو گرێ کوێرەیە بکرێتەوە، بۆیە رۆژی نۆی شوبات بووە مێژوییەکی
پرشنگدار لەخەبات وماندووبونی سەرۆک مام جەلال و یەکێتییەکەی و تەواوی هێزە سیاسییەکان
و گەلی کوردستانیش.
هەر ئەو مورافەعەیەش
بووە ماک و ڕەگی مادەی ٥۸ی قانونی ئیدارەی دەوڵەت و دواتریش مادەی ۱٤٠ی دەستوری هەمیشەیی کە تایبەت کرا بۆ یەکلاییکردنەوەی ناسنامەی ئەو ناوچانەی رژێمی بەعس بۆ مەرامی شۆڤێنی و تایفەگەری
خۆی روخسار و دیمۆگرافیای شێواندبوون کە
جگە لە کەرکوک چەندین ناوچەی ناوەڕاست و باشووری عێراقیشی گرتبۆوە.
ئەمڕۆش کە بیست ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو رۆژە گرنگەی
سەرۆك مام جەلال کوردستانی بوونی کەرکوكی
بۆ سەرکردەکانی عێراق و جیهان سەلماندەوە، لە هەرکات زیاتر یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان پێداگری لەسەر جۆشدانەوەی ئەو خەباتە دەکات بە تایبەتی پاش هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و بە دەستهێنانی زۆرترین رێژەی دەنگەکان و وەرگرتنەوەی
پۆستی پارێزگاری کەرکوک ، ئەوەش ئاماژەیەکە هەم جەماوەری گەلەکەمان لەو ناوچانە، هەم
یەکێتییە تێکۆشەرەکەیان درێژە بە رێبازە راست و رەواکەی سەرۆك مام جەلالی مەزن دەدەن بۆ مامڵەکردنێکی حەکیمانەی وەها کە هەم خاوەندارێتی
کوردستان بۆ ئەم شارە بگەڕێنرێتەوە و هەم
پێکهاتەو نەتەوەکانی تریش هەست بە ئارامی وئۆقرەیی بکەن ، کە هەڵبەت ئەمانەش درێژەپێدانی
سیاسەتی راست ودروستی سەرۆک مام جەلال و دەسکەوتێکی موڕافەعە مەزنەکەیەتی.
لەیادی مورافەعەدا سەرکەوتن بۆ خەباتی
ژیرانە و بەڵگەمەندانەی گەلەکەمان لە پێناو ناسنامەی کوردستانێتی و بژاردەی پێکەوەژیان
لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکاندا.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
٩-ی
شوباتی ٢٠٢٥
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

