دارایی عیراق: ساڵی پار زیاتر لە 11 ترلیۆن دینارمان بۆ مووچەی هەرێم ناردووە
کوردستان 11:42 AM - 2025-02-10
PUKMEDIA
دراوی 50 هەزار دیناری عیراقی
وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێت:" لە 11 مانگی ساڵی رابردوودا 13 ترلیۆن دینارمان بۆ هەرێم ناردووە، کە زیاتر لە 11 ترلیۆن دیناری بۆ مووچە بووە "، وەزارەتی دارایی هەرێم-یش
ئاماژە بەوەدەکات:" وەزارەتی دارایی عیراق بۆ مووچە، تەنها 10 ترلیۆن دیناری بۆ ناردووین".
وەزارەتی دارایی عیراق ئاماری داهات و خەرجی11 مانگی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە، کەڕەوانەی
هەرێمی كوردستانی كردووە و بەپێی
ئامارەکە:" لە 11 مانگی ساڵی 2024 دا، خەرجی عیراق 136.4 ترلیۆن دینار بووە، بەجۆرێک خەرجیى رەوان 113.5 ترلیۆن دینار و مووچەی چاودێریى
کۆمەڵایەتى 80 تریلیۆن دینار و خەرجى وەبەرهێنان22.8 تریلیۆن دینار
بووە کە دەکاتە 16.7%ى تێکڕاى خەرجى، هاوکات داهاتی عیراق 135.3 تریلیۆن دینار بووە،
بەجۆرێک داهاتى نەوتى 119 تریلیۆن دینار واتە 88% و داهاتى
نانەوتى 16.2 تریلیۆن دینار واتە 12% بووە، بەمەش کورتهێنانى خەرجى 1.1 تریلیۆن دینار
بووە و زیاتر لە ترلیۆنێک خەرجی
لەداهات زیاتر بووە".
هەر لەئامارەکەدا
وەزارەتی دارایی عیراق بڕی پارەی 11 مانگی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە کە بۆ هەرێمی کوردستانی
خەرجکردووە و ئاماژەی بەوەداوە:" بەشێوەیەکی گشتی حکومەتی عیراق بڕی 13.1 ترلیۆن دیناری بۆ هەرێم خەرجکردووە،
کە لەو ژمارەیە 11.5
تریلیۆن دیناری بۆ مووچە بووە و ئەوەشی دەمێنێتەوە، بۆ خەرجى خزمەتگوزارى 283.7 ملیار
دینار و خەرجى کاڵا 443.6 ملیار دینار و خەرجى چاککردنەوە 152 ملیار دینار خەرجى سەرمایە 111.3
ملیار دینار بەکارهێنراوە.
هاوکات رۆژی 15-1-2025 لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:"بەپێی
کشف حسابی بانکیمان لە بانکی ناوەندی عیراق لقی هەرێم / هەولێر، لە( 1-1-2024 تا 31-12-2024 ) وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە کۆی(20,910,463,950,000) تەنها(10,026,883,544,589)دیناری ناردووە، کە دەکاتە
تەنها 48% ی کۆی شایستەکانی هەرێم بە پێی یاسای بوودجەی گشتی عیراق و لەو سالەشدا وەزارەتی دارایی فیدراڵ
یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئەو
تەمویلەشی بۆ مووچە ناردویەتی بەنزیکەیی دەکاتە مووچەی (10) مانگی مووچەخۆران و
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە تێکڕای ساڵەکە، ئەو پارەیەشی ناردویەتی بەپچڕ پچڕ
و بە (52) گوژمە گەیشتۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

