سەرۆككۆمار: نەجەف پایتەختی زانست و شاری زانایانە
عیراق 02:36 PM - 2025-02-12
راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
سەرۆككۆمار پێشانگای نێودەڵەتی پەرتوكی نەجەف دەكاتەوە
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق، رۆژی چوار شەممە 12ی شوباتی 2025 پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوكی نەجەفی بەئامادەبوونی پارێزگاری نەجەف، ئەندازیار یوسف كەناوی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا دكتۆر حوسێن عیساوی و ژمارەیەك لەلێپرسراوان كردەوە.
سەرۆككۆمار لەوتەیەكدا كە لەكردنەوەی ڕێوڕەسمەكەدا پێشكەشی كرد، جەختی لەوە كردەوە كەشاری نەجەف پایتەختی زانست و ئەدەب و شاری زانایانە و لەسەر خاكەكەی ناوەندێكی زانستی دامەزراوە كەتەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵە و خوێندنگەكانی زانایانی گەورە و نووسەرانی پێگەیاندوە و ئاماژەی بەوەشدا كەئەنجامدانی ئەم بۆنەیە لەسەر خاكی نەجەف مانایەكی تایبەتی هەیە.
دەقی وتارەكەی سەرۆككۆماری عیراق:
به ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
خوشكان و برایان
سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت
ئەمڕۆ لەشاری پیرۆزی نەجەف، شاری زانست و زانایان كۆدەبینەوە، بۆ بەشداریكردن لەچالاكییەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوكی نەجەف لە چوارەهەمین چالاكیەكانیدا، ئەم پێشانگایە لەخولەكانی پێشوویدا بەشدارییەكی جەماوەری بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، و شەرەفی ئەوەمان هەبوو كە سپۆنسەری چالاكیەكانی بكەین، و بەپەرۆشین لەم خولەیشدا سپۆنسەری بكەین، بەهۆی كاریگەرییە مرۆیی و كلتوورییەكانی لەسەر كۆمەڵگە.
شاری نەجەف پایتەختی زانستی و ئەدەبی و شاری زانایانە لەسەر خاكەكەی ئەو ناوەندە ئایینیە هاتەكایەوە كەتەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵە، و خوێندنگەكانی گەورە زانایان و نووسەرانی پێگەیاندوە، لەم ڕوانگەیەوە پێمان وایە كەئەنجامدانی ئەم چالاكیە لەسەر خاكی نەجەف مانایەكی تایبەتی هەیە.
ڕژێمی پێشوو سەرنجی خستبوە سەر نەجەف، نەك بۆ چاودێری بەڵكو وەك دوژمنایەتیكردن و زۆریش هەوڵیدا بڵێسەی زانستی نەجەف بكوژێنێتەوە، لەڕێگای بەئامانجگرتنی زانایان و نووسەران و تەنانەت خوێنەرانی شاركە، بەڵام ئەم ئامانجگرتنە هاندەرێك بوو بۆ خەڵكی نەجەف بۆ ئەوەی ڕوو لە خوێندنەوە و نووسین بكەن، لەبەر ئەوەیە كەنەجەف هەر وەك چۆن هەموو عێراق بەملكەچ نەكردن مانەوە .
سوپاسی بەرپرسیارانی ئەم چالاكییە زانستییە نوێبووەوە دەكەین و هیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەكیش دەخوازین كەشوێنپێی پێشینەكانیان لە هەڵگرتنی ئاڵای خوێندنەوە و ڕۆشنبیری و داهێناندا گرتوەتەبەر.
سڵاوی خوداتان لێ بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

