دیدگایەكی نوێ: بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری، دروشمی دووەمین دیداری یەكێتییە
ی ن ک 05:46 PM - 2025-02-12
پەڕەی دیداری یەکێتی
سەرۆك مام جەلال
بەمزووانە كارەكانی دووەمین دیداری یەكێتی دەستپێدەكات كەدروشمەكەی بریتییە لە، (دیدگایەكی نوێ، بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری) و دروشمی یەكەمین دیداریش (نوێبوونەوەو چاكسازی) بوو.
بەپێی بەدواداچوونی PUKMEDIA، دیداری گشتی یەكێتی كە لەپڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كە لەپێنجەمین كۆنگرەیدا پەسند كراوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەموو ساڵێك بۆ هەڵسەنگاندن و ئاڕاستەكردن دیداری یەكێتی ئەنجامدەدات كە مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رێكی دەخات.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، لەماددەی 20دا هاتووە، كە ئەم دیدارەو دەرئەنجامەكانی تەواوكەری كارەكانی كۆنگرەی یەكێتییەو ماددەكەش 5 خاڵی بۆ دیداری گشتی یەكێتی داناوە.
رۆژی 12-3-2022 بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، یەكەم دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد، كە 14 لیژنە بە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژو بوارو سێكتەرو كەرتە جیاوازەكان پێكهات و سەرنج و تێبینی و پێشنیارو رەخنەكانیان تاوتوێ كرد بۆ داڕشتنەوەی خشتەیەكی نوێ بۆ كاركردنی یەكێتی و رۆژی 31-5-2022 و كۆتایی بەكارەكانی هات.
یەكەم دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، داهێنانێكی نوێ بوو لەمێژووی حزبایەتی لەكوردستان كە بۆ یەكەمجار لەكوردستان حزبێك بەبەشداری هەموو كادرو ئەندامەكانی پێداچوونەوەی سەرلەبەری سیاسەتەكانیدا كردو رۆئیاو پلان و سیاسەتی نوێی سەردەمیانەی داڕشت بۆ ئەوەی لەگەڵ خواست و داواكارییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بگونجێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

