باڵیۆزخانەی فەڕەنسا: نەخۆشخانەی شار لەباشترین نەخۆشخانەكانی عیراقە
کوردستان 09:07 AM - 2025-02-13
ميدياكان
نەخۆشخانەی شار
وەفدێكی دیپلۆماسی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لەعیراق لەچوارچێوەی سەردانیان بۆ ژمارەیەك لەنەخۆشخانەكانی پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان، سەردانی نەخۆشخانەی شار-یان لەسلێمانی كردو بەشە جاجیاكانی نەخۆشخانەكەیان بەسەركردەوەو لەنزیكەوە ئاشنابوون بەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشدەكرێن.
وەفدەكەی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا سەرسامی خۆیان بەئاستی بەرزی خزمەتگوزارییەكانی نەخۆشخانەی شار نیشانداو رایانگەیاند: "نەخۆشخانەی شار یەكێكە لە باشترین نەخۆشخانەكان لەسەر ئاستی عیراق و ئەوەی لەم نەخۆشخانەیە بینیویانە لەهیچ نەخۆشخانەیەكی تری عیراق نەبینراوە".
وەفدەكەی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لەعیراق خزمەتگوزارییەكانی نەخۆشخانەی شاریان لەڕووی پێشوازی نەخۆش و حاڵەتی فریاكەوتن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی تر بەزرنرخاند، هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو: "جێی خۆشحاڵییە كە نەخۆشخانەی شار سەرباری ئەوەی نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتنە، بەڵام خوێندنی دكتۆرای سێ بۆردی كوردستانی و عیراقی و عەرەبی تێدا دەخوێنرێت".
هەر لەوبارەیەوە سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی لەبواری تەندروستیدا پارێزگای سلێمانی یەكەمی عیراقە، هەوڵەكانیشمان بەردەوامە كەپارێزگاری لەو نازناوە بكەین و سلێمانی وەك پێشەنگ لەكەرتی تەندروستیدا بهێڵینەوە".
"نەخۆشخانەی شار لەگەڵ ئەوەی گەورەترین نەخۆشخانەیە لەسەر ئاستی عیراق، هاوكات لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە نەخۆشان پێشەنگەو بەكوالێتی زۆر باش چارەسەریان پێشكەش دەكات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

