سەرۆككۆمار سێ یاساكەی پەسەند كرد
عیراق 01:33 PM - 2025-02-13
PUKMEDIA
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق
ئەمڕۆ 13ی 2ی 2025 د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق یاساکانی لێبوردنی گشتی و
گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆخاوەنە راستەقینەكانیان و باری كەسێتی پەسەند کرد.
پەسەندکردنی یاساکان پاش ئەوە دێت کە دادگای
باڵای فیدراڵی رۆژی 11ی 2 سەرجەم ئەو
سكاڵایانەی رەتكردەوە كەلەبارەی راگرتنی یاساكانی لێبوردنی گشتی و گێڕانەوەی موڵك
و ماڵ بۆخاوەنە راستەقینەكانیان و باری كەسێتی ئاڕاستەی كرابوو،هەروەها ئەمری
وەلائی بۆ هەڵپەساردنی یاساکانیشی هەڵوەشاندەوە.
رۆژی 21ی1ی2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەمواری
یاسای باری کەسی ژمارە 188ی ساڵی 1959، یاسای گەڕانەوەی ماڵ و موڵکی بۆ خاوەنەکانیان
، پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی لێبوردنی
گشتی ژمارە 27ی ساڵی 2016ی پەسەند کرد.
دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن بەشێک لە
پەرلەمانتارانەوە رەخنەی لێگیرا و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنەکەیان تۆمەتبار
کرد بەوەی پێشێلی میکانیزمەکانی دەنگدانی کردووە، هەروەها دووپاتیان کردەوە کە
دەنگدانەکە بەبێ پابەند بوون بە رێکارە رەسمییەکان بەڕێوەچووە،وەک بەرزکردنەوەی
دەست، بەهۆی ئەم رەخنانەوە پێنج سکاڵا دژ بە تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکان تۆمار کران،
دادگای فیدڕاڵیش ئەمری وەلائی بۆ هەڵپەساردنی یاساکان دەکرد،بەڵام 11ی 2 سکاڵاکانی
رەتکردەوە و ئەمری وەلائییەکەشی هەڵوەشاندەوە، دواتریش فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران سوپاسی دادگاکەی کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

