زانكۆی سلێمانی لە پێشبڕكێیەكی نیشتیمانیدا پلەی یەكەم بەدەستدەهێنێت
کوردستان 08:44 PM - 2025-02-14
راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی
پێشبڕكێی نیشتمانی (فیلیپ سی جیسەپ)
تیمی كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی لە پێشبڕكێی نیشتمانی (فیلیپ سی جیسەپ) لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان، پلەی یەكەم بەدەستدەهێنێت.
د.یۆهان عوسمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"بە شانازییەوە تیمی كۆلێژی یاسای زانكۆمان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ نوێنەرایەتی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكات لە (واشنتن دی سی) پایتەختی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، تیمەكە بە سەرپەرشتی (پ.د.شاڵاو سەباح عەبدولڕەحمان و د.ئەحمەد عەزیز حەسەن)و بە ئەندامێتی هەریەک لە خوێندكاران (كۆژیار محەمەد ئازاد تەها، مینا محەمەد مارف، محەمەد كاروان سابر، دییە نەوزاد فوئاد و دیما كاوە لەتیف)بەشدارن".
"پێشبڕكێی نیشتمانی (فیلیپ سی جیسەپ) لە عێراق، بە سپۆنسەری (پارێزەری ڕاوێژكار د.سەفین یاسین محەمەد ئەمین) و بە سەرپەرشتی (شیروان مەمەند فەتاح) بەڕێوەچوو، كە بەسەركەوتوویی پێشبڕكێكەیان لەسەر ئاستی عێراق ڕێكخستبوو، هەروەها خاتوو (Lilli- Noor Wouhbe) کە بەسوپاسەوە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە و لەلایەن (ILSA) بە خۆبەخش دیاری کرابوو، ھاوکار و هەماهەنگی خوێندكارەكان بووە بە پێشکەشکردنی سەرنج و تێبینی دروست لە سەر کۆی ڕێکارەکانی پەیوەست بە پێشبڕکێکە"، د.یۆهان وایوت.
پێشبڕكێی نێودەوڵەتی (فیلیپ سی جیسەپ) گەورەترین پێشبڕكێی دادگای گریمانەییە لەسەر ئاستی جیهان، كە ساڵانە ٧٠٠ زانكۆی بەناوبانگی جیهان لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە بەشداری تێدادەكەن، بەمەبەستی دادبینیكردنی ئەو كێشە یاساییەی، كە خراوەتەڕوو لە لایەن ڕێکخەرانی پێشبڕکێکەوە کە دوا دادبینی بە بەشداری و ئامادەبوونی ژمارەیەک دادوەر لە دادگای دادی نێودەوڵەتی دەبێت، هەروەها ئەم پێشبڕكێیە لە سەرەتادا لەسەر ئاستی نیشتیمانی ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی دیاریكردنی ئەو زانكۆیەی، كە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی دەكات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، كە لەلایەن كۆمەڵەی خوێندكارانی یاسایی نێودەوڵەتی (ILSA) بەڕێوەدەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

