سەرۆککۆماری عیراق هەمواری یاسای بودجەی پەسند کرد
کوردستان 01:26 PM - 2025-02-16
راگەیاندنی سەرۆككۆماری عیراق
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق
ئەمڕۆ 16ی 2ی 2025 د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق، هەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی عێراقی فیدڕاڵی ئیمزا کرد کە تایبەتە بە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە رایگەیاند: "سەرۆککۆماری عيراق ئیمزای لەسەر دەرچواندنی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی عێراقی فیدڕاڵ ژمارە ١٣ ساڵی ٢٠٢٣ کرد".
"پرۆژە یاساکە تایبەتە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆ و رادەستکردنی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە خەزێنەی گشتی فیدڕاڵیی ئەویش بە گوێرەی ڕێکارەکانی هاتوو لە بڕگەکانی هەموارەکە تایبەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە." ئامانج رەحیم وادەڵێت.
بەگوێرەی ماددەی دووەمی هەمواری یاساکە، بۆ کەوتنە بواری جێبەجێکردنی یاساکە هێشتا قۆناغی بڵاوکردنەوەی یاساکە لە ڕۆژنامەی فەرمی ووەقایعی عێراقی ماوە.
ئیمزاکردنی هەمواری بودجە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 2ی شوباتی 2025 هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی پەسەند کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

