سەعدی پیرە: یەكێتی بژاردەی ئاشتی بۆ چارەسەری كێشەكان دەوێت
کوردستان 01:49 PM - 2025-02-16
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لیژنەی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان رەشنوسی پێكهێنانی حكومەتیان تەواو كردووەو وتەبێژی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: "یەكێتی بژاردەی ئاشتی بۆ چارەسەری كێشەكان هەڵدەبژێرێت، هەروەها پۆستەكانی حكومەت لەنێوان یەكێتی و پارتی تائێستا یەكلایی نەكراونەتەوە".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كوردسات نیوز رایگەیاند: "كۆبوونەوەكانی لیژنەی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دەستپێدەكەنەوەو ئەو رەشنووسەی لەلایەن لیژنەی باڵاوە لەسەر ناساندنی جیاوازییەكان و پۆستەكان و بەشداری و حوكمڕانی ئامادەكرا كۆتایی هاتووە".
سەقفی داواكارییەكان لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا بگونجێت
وتیشی: "هەرچەندە رەشنووسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەت ئامادە كراوە، بەڵام پۆستەكانی حكومەت لەنێوان یەكێتی و پارتیدا تائێستا یەكلایی نەكراونەتەوە".
وتەبێژی یەكێتی وتیشی: "پێویستە هەردوو لایەنی سیاسی سەقفی داواكارییەكانیان لەگەڵ ئەو گۆڕانكاریانەی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكەدا روویانداوە بگونجێت، بۆ ئەوەی بگەین بە ئەنجامێكی باشتر".
یەكێتی بژاردەی ئاشتی بۆ چارەسەری كێشەكان هەڵدەبژێرێت
سەعدی ئەحمەد پیرە لەبارەی هاتنی وەفدی ئیمڕاڵی بۆ هەرێمی كوردستان وتی: "پێمان باشە وەفدەكەی ئیمڕاڵی ئەنجامی سەردانەكەیمان بۆ ئیمڕاڵی بۆ باس بكات و هەڵوێستی یەكێتیش هەڵبژاردنی ئاشتییە كەبێگومان لەبژاردەی شەڕ باشترەو هەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی داخوازییە رەواو یاساییەكانی كورد لەباكوری كوردستان و كۆتایی هاتنی شەڕ خواستی یەكێتییە، چونكە چەندین دەیەیە شەڕ بەردەوامی هەبووە ئەنجامی نەبووە، بۆیە ئێستا كاتی ئەوەیە پڕۆسەی ئاشتی تاقیبكرێتەوە".
راشیگەیاند: "دەبێت هەوڵی یەكڕیزی لەنێوان كوردانی سوریادا بدەین و دەستوەردان لەكارەكانیاندا نەكەین، چونكە ئەگەر كورد بەهانای خۆیەوە یچێت ئەوا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هاوكاری دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

