قوباد تاڵەبانی: تەکنەلۆژیا بەشێکی گرنگە لەژیانمان
کوردستان 10:55 AM - 2025-02-17
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ ١٧-٢-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.موراد عەبدولسەمەد نوێنەری قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق و د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و پ.د.کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ، یەکەمین دیداری زانستی تایبەت بە ئاسایشی ئەلکترۆنی لەزانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، کە بڕیارە ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت و لەدیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:"تەکنەلۆژیا بەشێکی گرنگی ژیانمانە و پێویستە بۆ بەرگریکردن لەهێرشە ئەلکترۆنییەکان هەنگاوی راستەقین و کۆنکرێتی بنێین".
د.کۆسار محەمەد: زانکۆمان بەرپرسیارییەتیەکی گەورە و قوڵی لەسەرشانە
لەسەرەتای کۆنفرانسەکەدا
پ.د.کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پاش بەخێرهاتنی میوانان رایگەیاند:" پرسی ئاسایشی ئەلکترۆنی پرسێکی گرنگی نەتەوەییە و
پێویستە مەترسییەکانی بە هەند وەربگرین، هەرچەندە هەتا ئێستا ئەو مەترسییانەمان
وەک خۆی پەی پێنەبردووە".
راشیگەیاند:" زانکۆمان
بەرپرسیارییەتیەکی گەورە و قوڵی لەو بوارەدا لەسەر شانە و پێویستە هەوڵەکانمان بەو
ئامانجە بێت، کە لەسەلامەتی ئەلکترۆنی تێبگەین، هاوکات هەوڵەکانمان بۆ بەهێزکردنی
ژێرخانێکی ئابوری ئەلکترۆنییە".
د.موراد عەبدولسەمەد: ناتوانین پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا پشتگوێ بخەین
هەر لەدیدارەکەدا، د.موراد
عەبدولسەمەد نوێنەری قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق وتەیەکی
پێشکەشکرد و رایگەیاند:" ناتوانین پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا پشتگوێ بخەین،
بەپێچەوانەوە دەبێت هەوڵەکانمان چڕتر بکەینەوە بۆ پاراستنی سیادەی عیراق لەهێرشی
ئەلکترۆنی، هەروەها ئەرکمانە دامودەزگاکان بە ئەلکترۆنی بکەین".
ئەوەشی خستەڕوو:" پێویستە
ئاڵنگارییە ئەلکترۆنییەکان تێبپەڕێنین بۆ ئەمەش ئەرکی زانکۆکانمانە بەپرۆژە و
توێژینەوەی زانستی رێنیشاندەرمان بن، چونکە هیچ جیاوازییەک لەنێوان پارێزگاکانی
عیراقدا نابینین و ئەم دەستپێشخەرییەی زانکۆی سلێمانیش بەهەنگاوێکی گرنگ بۆ بەرگری
لەئاسایشی ئەلکترۆنی دەزانین".
قوباد تاڵەبانی: ئامانجمان دروستکردنی فەزایەکی دیجیتاڵی بەرپرسیاریەتییە
دواتر قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدیدارەکەدا پاش سوپاسی دەزگای
ئاسایشی هەرێم و ئاسایشی نەتەوەیی عیراق و هەوڵەکانی زانکۆی سلێمانی بۆ ئاگادارکردنەوەی
هەمووان لەم پرسە گرنگە رایگەیاند:" زانکۆی سلێمانی هەمیشە پێشەنگی پرسە گرنگەکان
بووە و ئەم دیدارەش بەپرسێکی گرنگ لەبارەی تەکنەلۆژیاوە دادەنێین، چونکە ژیانمان
لەمەترسیدایە، ئەگەر رووبەڕوی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان نەبینەوە".
روونیشیکردەوە:"
هێرشە ئەلکترۆنییەکان لەسێبەرەکاندا روودەدەن، بەڵام پێویستە پلانمان هەبیت بۆ
رووبەڕوبوونەوەیان و هەنگاوی راستەقینە و کۆنکرێتی بنێین بۆ بەرگریکردن لەئاسایشی
نەتەوەیمان، چونکە بواری ئەلکترۆنی لەسەرجەم بوارەکانی ژیاندا بەکاردێت و مەترسیشە،
لەم روانگەیەشەوە پێویستمان بەکەسانی پسپۆڕ و شارەزا هەیە و دەرفەت بۆ راهێنانیان
دەرەخسێنین".
قوباد تاڵەبانی
راشیگەیاند:" ئامانجمان دروستکردنی فەزایەکی دیجیتاڵی بەرپرسیاریەتییە، بۆ
ئەمەش هاوپەیمانی راستەقینە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە دروستدەکەین، هەرچەندە ئەم
پرسە تەنها پرسێکی حکومی نییە و بەرپرسیارییەتی هەمووانە، بەڵام ئەرکی حکومەتە
هاوکار و پشتیوان بێت، بۆ بەرگریکردن لە هێرشی ئەلکترۆنی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

