وەفدی ئیمڕاڵی بۆ تاوتوێی پڕۆسەی ئاشتی گەیشتە سلێمانی
کوردستان 05:42 PM - 2025-02-17
PUKMEDIA
وەفدی ئیمڕاڵی بۆ تاوتوێی پڕۆسەی ئاشتی گەیشتە سلێمانی
وه‌فدی ئیمڕاڵی گه‌یشتنه پارێزگای سلێمانی و بڕیاره له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببنه‌وه، راوێژكاری سه‌رۆكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: "ئامانجی وه‌فده‌كه‌ی ئیمڕاڵی بۆلای سه‌رۆك بافڵ گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به‌پرسی كورده‌وه هه‌یه، چونكه سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ پرسی كورد رۆڵی گرنگ له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌گێڕێت".
بێستون فایه‌ق راوێژكاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA راگه‌یاند: "سه‌ردان و ئه‌و په‌یامه‌ی له‌لایه‌ن وه‌فدی ئیمراڵییه‌وه ده‌گه‌یه‌ندرێته سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به‌پرسی كورد به‌گشتی و پرسی كورد له‌باكوری كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌یه".
"سه‌رۆك بافڵ و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵێكی گرنگی ناوچه‌یی بۆ پرسی كورد ده‌گێڕن، بۆیه وه‌فده‌كه‌ی ئیمڕاڵی كه له‌ئێستادا هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌كات و په‌یامی ئیمراڵی-یان پێیه بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا له‌سه‌ر پرسی كورد" بێستون فایه‌ق واده‌ڵێت.
راشیگه‌یاند: "له‌ئێستادا كه‌پرسی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌باكور هاتووه‌ته كایه‌وه، وه‌فده‌كه به‌گرنگی ده‌زانن كه‌بۆچوونی سه‌رۆك بافڵ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش بۆ رۆڵی سه‌رۆك بافڵ له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه".
بێستون فایه‌ق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی ئیمڕاڵی له‌م كاته‌دا بۆلای سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كاتێكدایه كه‌پرسی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد لهباكورو گفتوگۆ بۆ رۆژئاوا پرسێكی گه‌رمه‌و پێویستی به‌بۆچوون و را گۆڕینه‌وه‌یه".
وه‌فدی ئیمڕاڵی پێكهاتووه له (سری سوره‌ییا ئۆنده‌ر و په‌روین بوڵدان و كاسكین بایندر) و رۆژی 15-2-2025 گه‌یشتنه هه‌ولێرو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش گه‌یشتنه پارێزگای سلێمانی بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببنه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

