حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەهار لەشاری سلێمانی دەکرێتەوە
کوردستان 11:01 AM - 2025-02-19
ئەرشیف
فێستیڤاڵی بەهار لەسلێمانی
ئەمڕۆ ١٩-٢-٢٠٢٥
بە ئامادە بوونی شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بازرگان و خاوەن کارەکان، لە پێشوازی بەهار و مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بە دروشمی (بەرەو بەهار)، حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەهار لەشاری سلێمانی کرایەوە، کە ماوەی ١٠ رۆژ
دەخایەنێت و زیاتر لە ١٥٠ کۆمپانیا و کارگە و براندی جیاواز بە چەندین بابەتی جۆراوجۆر بەشدارییان تێداکردووە.
لە پێشەنگا نێودەوڵەتییەکەدا شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:"هاووڵاتیان دەتوانن سودمەندبن لەم پێشەنگایانە چونکە لەرووی کوالێتی و نرخەوە زۆر گونجاون، لەسەرجەم بوارەکان پێداویستییەکان دابین کراوان".
وتیشی:"بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی ئەم جۆرە پێشەنگایانە دەکەین، چونکە خزمەتێکی زۆر بە سلێمانی دەکات، بەردەوام پشتیوان دەبین تا ساڵانی داهاتوو باشتر ئەنجام بدرێت".
بەرهەمەکان لەڕووی نرخەوە زۆر گونجاون
حاجی حەسەن رەحیم
لێپرسراوی فێستیڤاڵی بەهارە رایگەیاند:" رۆژانە
لە سەعات ١٠:٠٠ی بەیانی تاوەکو ٦:٠٠ی ئێوارە فێستیڤاڵەکە کراوە دەبێت و چەندین
بەرهەمی ناوخۆیی و دەرەوەی تێدا نمایش دەکرێت".
" بەرهەمەکان لەڕووی نرخەوە زۆر گونجاون و رەچاوی باری دارایی و
دۆخی هاوولاتیان کراوە، هاوکات جگە لەنمایشکردنی بەرهەمی خۆراکی و شتومەک چالاکی
کلتوری پێشکەشدەکرێت و شوێنی یاری گەنجان و مناڵانیش دابینکراوە"، حەسەن رەحیم وایوت.
زیاتر لە ١٥٠ کۆمپانیا و کارگە و براند بەشدارییان کردووە
هاوکات وتەبێژی فێستیڤاڵەکە رایگەیاند:" لە حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەهاردا زیاتر لە ١٥٠ کۆمپانیا و کارگە و براندی جیاواز بە چەندین بابەتی جۆراوجۆر بەشدارییان کردووە و سەرجەم بابەتەکان بە نرخی داشکێنرا و گونجاو بەهاووڵاتیان دەفرۆشرێن".
"بەشێک لە بەشداربووەکان لە ئێران و تورکیا و ناوچەکانی تری عیراقەوە بەشدارییان کردووە و بەرهەمە جیهانییەکانیش لەڕێی وەکیلەکانیانەوە لە هەرێم لەپێشانگاکەدا بوونیان هەیە، هاوکات رۆژانە لەسەر ستەیجی فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکی جۆراوجۆر پێشکەشدەکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

