لەسلێمانی و هەڵەبجەو راپەڕین و گەرمیان خوێندن دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 12:24 PM - 2025-02-19
PUKMEDIA
پرۆسەی خوێندن
زیاتر لە ٢ مانگ و نیوە مامۆستایان
بەمەبەستی داواکردنی تەوتینی مووچە و وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان لەسنوری
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان، بایکۆتی
هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە
دەست بەخوێندن بکەنەوە، بەڕێوەبەرێکیش لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی
دەڵێت:" مامۆستایان بەبێ هیچ فشارێک و لەپێناو نەفەوتانی خوێندنی ئەمساڵ
بڕیاریانداوە دەست بەخوێندن بکەنەوە" .
مامۆستایانی ناڕازی
لەسەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردووەوە بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا،
بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و تەنها بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەرگای
خوێندنگەکانیان کردەوە، بەمەش زیاتر لە دوو مانگ و نیو خوێندن راگیرا، بەڵام پۆلەکانی
٩ و ١٢ بەردەوام بوون لەخوێندن.
مامۆستایان بەخواستی خۆیان دەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن
بەڕێوەبەرێک لەبەڕێوەبەرایەتی
پەروەردەی سلێمانی دەستپێکردنەوەی خوێندنی لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و
ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بۆ وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند:" مامۆستایان بەخواستی خۆیان و
وەک ئەرکێکی بەرپرسیارانە بڕیاریانداوە لە هەفتەی داهاتووەوە دەرگای خوێندنگەکان
بکەنەوەو دەست بەخوێندن بکەنەوە".
"مامۆستایان بێ هیچ
فشارێکی حکومی و حزبی و بەخواستی خۆیان بڕیاریانداوە دەست بەخوێندن بکەنەوە، چونکە
لەمانگی ئازاردا ژمارەیەکی زۆر پشووی تێدایە و تەنها مانگی نیسان بۆ خوێندن
دەمێنێتەوە، لەکاتێکدا لە مانگی ئایاردا تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ئەنجام
دەدرێن"، بەڕێوەبەرێک لەپەروەردای سلێمانی وایوت.
ئەو بەڕێوەبەرە راشیگەیاند:"وەک
چۆن مامۆستایان پێشەنگ بوون لەداواکردنی مافی مووچەخۆران لەئێستاشدا بەوپەڕی
لێبوردەییەوە بڕیاریانداوە رێگە نەدەن خوێندنی ئەمساڵی خوێندکاران بفەوتێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشێک مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی کە ژمارەیان
١٣ کەس بوو ، بۆ ماوەی ١٥ رۆژ مانگرتنیان لەخواردن و خواردنەوە لەبەردەم بارەگای
نەتەوە یەکگرتووەکان لەپارێزگای سلێمانی راگەیاند و خێمەی شکۆیان هەڵدا و دواجار لەڕۆژی
١١-٢-٢٠٢٥ وەک خۆیان وتیان:" لەسەر داوای خەڵک و هاوپیشەکانمان مانگرتنمان
شکاند".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

