كۆنفرانسی ئامادەكاری دووهەمین دیداری یەكێتی لەدهۆك دەستپێدەكات
ی ن ک 09:05 AM - 2025-02-20
PUKMEDIA
كۆنفرانسی ئامادەكاری دووهەمین دیداری یەكێتی لەدهۆك
ئەمڕۆ پێنج شەممە 20-2-2025، كۆنفرانسی ئامادەكاری دووهەمین دیداری یەكێتی لەدهۆك بەڕێوەدەچێت و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتییش دەڵێت: "ئامانجی دیدارەكە داڕشتنەوەو تاوتوێكردنەوەی دیدگایەكی نوێ و ئامادەكاری و خۆسازدانی یەكێتییە بۆ قۆناغێكی نوێی ژیانی سیاسی و حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان".
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵای دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆنفرانسی ئامادەكاری دووهەمین دیداری یەكێتی لەدهۆك بەدروشمی "بەدیدگایەكی نوێ؛ بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری دەستپێدەكات".
"سەرەتای مەراسیمی كۆنفرانسی ئامادەكاری دووهەمین دیداری یەكێتی لەدهۆك بەئامادەبوونی تێكۆشەرانی سنووری مەڵبەندی پارێزگای دهۆك و هەموو هاڤاڵانی دیكەو كەسانی ئاینە جیاوازەكان و رۆشنبیران و نووسەران و میدیاكاران و چەندین میوان بەڕێوەدەچێت و دواتر دەستبەكارەكانی كۆنفرانس دەكرێت" لەتیف نێروەیی وادەڵێت.
راشیگەیاند: "ئامانجی دیدارەكە وەك لە دروشمەكەیدا دیارە داڕشتنەوەو تاوتوێكردنەوەی دیدگایەكی نوێ و ئامادەكاری و خۆسازدانی یەكێتییە بۆ قۆناغێكی نوێی ژیانی سیاسی و حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان".
لەبارەی كۆنفرانسی ئامادەكاری دووهەمین دیدار لە موسڵ، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی: "كۆنفرانسی ئامادەكاری دووهەمین دیدار لەپارێزگای موسڵ، بەمیوانداری پێكهاتەكانی موسڵ و كەسانی كۆمەڵایەتی و پارێزگاری نەینەوا سەركەوتووانە لەكەشێكی ئارام و بەڕۆحییەتێكی هەڤاڵانەوە بەڕێوەچوو".
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی شەممە 15-2-2025 دووهەمین دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و بەدروشمی"بەدیدگایەكی نوێ؛ بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری" لەپارێزگای موسڵەوە دەستیپێكردو بۆ ئەو مەبەستەش پێشتر لیژنەی باڵای دیدار، بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران، ئەندامی مەكتەبی سیاسی چەندین كۆبوونەوەی ئەنجامدا.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی رەسمی دەورییەو بەشێكە لە وێستگەكانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، هاوكات یەكەم دیداری یەكێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری 12-3-2022 دەستپێكردو لە 31-5-2022 كۆتایی بەكارەكانی هێناو سیاسەتەكانی یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا داڕشت و بووە بنەمایەك بۆ سیاسەتی گشتی یەكێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

