فراکسیۆنی یەکێتی داوای کردنەوەی لقی بانکی ناوەندی لەسلێمانی دەکات
کوردستان 10:15 AM - 2025-02-21
PUKMEDIA
د. نەرمین مەعروف، رەوەز ئەحمەد شا، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی
فراكسیۆنی یەكێتی داوای كردنەوەی لقی بانكی ناوەندی لەسلێمانی دەكات و ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: "داواكارییەكە لەپێناو گەشەپێدانی كەرتی بانكی و داراییە لەشارەكەو چارەسەركردنی كێشەو ئاستەنگەكانی بەردەم مامەڵەكاران و بازرگانانە لەڕایكردنی مامەڵە بانكییەكانیان لەناوخۆ و دەرەوەی هەرێم".
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەپەراوێزی كردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی ICFT لەسلێمانی، لەگەڵ رەوەز ئەحمەد شا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، چاومان بە عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق كەوت و لەسەر چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە رەوشی دارایی و بازرگانی شاری سلێمانی گفتوگۆمان كرد".
"لەچاوپێكەوتنەكەمان لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق، داواكاری فراكسیۆنی یەكێتیمان لەپەرلەمانی كوردستان، بۆ كردنەوەی لقێكی بانكی ناوەندی لەشاری سلێمانی وەك پاڵپشتییەك بۆ چەند داواكارییەكی پێشتری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەمان مەبەست پێشكەش كرد" د. نەرمین مەعروف وادەڵێت.
راشیگەیاند: "داواكاریی كردنەوەی لقێكی بانكی ناوەندی لەشاری سلێمانی، لەپێناو گەشەپێدانی كەرتی بانكی و داراییە لەشارەكەو چارەسەركردنی كێشەو ئاستەنگەكانی بەردەم مامەڵەكاران و بازرگانانە لەڕایكردنی مامەڵە بانكییەكانیان لەناوخۆ و دەرەوەی هەرێم".
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ پێنج شەممە 20-2-2025، بە ئامادەبوونی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق، یەكەم ناوەندی نێودەوڵەتی دارایی و بازرگانی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان لەسلێمانی كرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

