قوباد تاڵەبانی: من كوردم و زمانی دایكم كوردییە
کوردستان 12:57 PM - 2025-02-21
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: "سەری رێز لەئاست ئەو نووسەرو شاعیرو زمانزان و خەمخۆرانە دادەنوێنین كە خزمەتی زمانی كوردییان كردوەو گەشەیان پێ داوە سەرباری ئەو هەموو فشار و هەڕەشەیەی لەسەر زمانەكەمان هەبووە"، دەشڵێت: " من كوردم..، زمانی دایكم كوردییە..".
لەڕۆژی جیهانیی زمانی دایكدا، قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "لە رۆژی جیهانی زمانی دایكدا، سەری رێز دادەنوێنین لە ئاست هەموو ئەو نووسەر و شاعیر و زمانزان و خەمخۆرانەی خزمەتی زمانی كوردییان كردوەو گەشەیان پێ داوە. سەرباری ئەو هەموو فشار و هەڕەشەیەی لەسەر زمانەكەمان هەبووە و هەیە، ئەوان وەك پارێزەری زمانی كوردی تاڵی و شەونخونی زۆریان چەشت تا پارێزگاری لە زمانی كوردی وەك ناسنامەی نەتەوەكەمان بكەن".
راشیدەگەیەنێت: "لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی بتوانین زمانەكەمان بپارێزین دەبێت گەشەی پێ بدرێت و پشتگیری ئەو كەسە دڵسۆز و خەمخۆرانە بكەین كە هەوڵ دەدەن زمانی كوردی لەگەڵ زانستە جۆراوجۆرەكان و گۆڕانكارییەكانی ئەم سەردەمە بگونجێنن".
لەكۆتایی پەیامەكەیدا دەشڵێت: "من كوردم... زمانی دایكم كوردییە...".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

