شێخ جەعفەر: پەرەدان بەزمانی دایك ئەركێكی نیشتمانییەو پارێزەری ناسنامەی نەتەوەییمانە
کوردستان 01:15 PM - 2025-02-21
ميدياكان
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەڕۆژی جیهانی زمانی دایكدا دەڵێت: "بەشانازییەوە نەتەوەی كورد ئاخاوتن و دەربڕینی زمانی شیرینی كوردی پاراستووەو پەرەپێدانی زمانی دایك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانیی و زانستییە، هەروەها فاكتەرێكی سەرەكی و بنچینەیی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمانە".
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەڕۆژی جیهانی زمانی دایكدا پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "پیرۆزبایی لە نەتەوەی كورد و كوردستانییان و پێكهاتە نەتەوەییەكانی كوردستان و عیراق و گەلانی جیهان دەكەم، مەبەست لە دیاریكردنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك، هۆشیاریی و ناساندنی فەرهەنگی زمانەكانە لەسەر ئاستیی جیهاندا، ئێمەش وەك گەلانی جیهان خاوەن زمان و ئاخاوتنی تایبەت بە خۆمانین، بە شانازییەوە نەتەوەی كورد ئاخاوتن و دەڕبڕینی زمانی شیرینی كوردی پاراستووە، ئەمەش بۆتە پێناسە و ناسنامەی نەتەوەیی و دەوڵەمەندكردنی فەرهەنگ و شووناس و كلتووری كوردی، گرنگیدان بە نزیككردنەوەی زاراوە كوردییەكان و پاراستنی زمانی كوردی، گرنگیدانە بە فەرهەنگی زمانی كوردی و پتەوكردنی بنەمای یەكبوونی ڕۆحی نەتەوەییمان".
راشیگەیاند: "گرنگە دامەزراوە رۆشنبیریی و ئەكادیمییەكانی تایبەت بەم بوارە بەردەوام لەگەڵ شارەزایانی بواری زمانەوانی لە پرس و راوێژدابن و كار بۆ ناساندنی زمانی كوردی بكرێت لە ناوەندە ئەكادیمییەكانی جیهان، چونكە پەرەپێدانی زمانی دایك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانیی و زانستییە، هەروەها فاكتەرێكی سەرەكی و بنچینەیی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمانە".
جێگری سەرۆكی هەرێم وتیشی: "لەم یادەدا، سوپاس بۆ هەموو ئەو ڕۆشنبیر و كەسایەتیی و مامۆستایانەی كە بەردەوام و بە بایەخێكی زۆرەوە لە خەمی دەوڵەمەندكردنی فەرهەنگ و زمانی كوردی دابوونە ئەگەر بە ووشەیەكیش بووبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

