خوێندن لەسلێمانی دەستیپێكردەوەو بایكۆت شكا
کوردستان 09:18 AM - 2025-02-23
PUKMEDIA
پڕۆسەی خوێندن
دەوامی قوتابخانەو خوێندنگەو باخچەی ساوایان لەسنووری هەر 10 پەروەردەكەی پارێزگای سلێمانی دەستیپێكردەوەو دوای دوو مانگ و نیو بایكۆتی خوێندن شكا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA كە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستیكەوتووە، لەزیاتر لە 300 ناوەند لەسنووری پەروەردەكان خوێندن دەستیپێكردووەتەوە لەكۆی 600 ناوەند، پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتوودا دەست بەخوێندن بكەنەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە لەسەرەتای مانگی 12 ەوەو بۆ ماوەی زیاتر لە 2 مانگ و نیو جگە لە پۆلەكانی ٩ و 12 مامۆستایان بەمەبەستی داواكردنی تەوتینی مووچە و وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان، بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە و بەڕێوەبەرێكیش لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: "مامۆستایان بەبێ هیچ فشارێك و لەپێناو نەفەوتانی خوێندنی ئەمساڵ بڕیاریانداوە دەست بەخوێندن بكەنەوە" .
مامۆستایان بەخواستی خۆیان دەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن
پێشتریش بەڕێوەبەرێک لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی دەستپێکردنەوەی خوێندنی لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بۆ وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند: "مامۆستایان بەخواستی خۆیان و بێ هیچ فشارێکی حکومی و حزبی وەک ئەرکێکی بەرپرسیارانە بڕیاریانداوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەرگای خوێندنگەکان بکەنەوەو دەست بەخوێندن بکەنەوەو وەک چۆن مامۆستایان پێشەنگ بوون لەداواکردنی مافی مووچەخۆران لەئێستاشدا بەوپەڕی لێبوردەییەوە بڕیاریانداوە رێگە نەدەن خوێندنی ئەمساڵی خوێندکاران بفەوتێت".
پێشتریش بۆ ئەو مەبەستە بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی کە ژمارەیان 13 کەس بوو ، بۆ ماوەی 15 رۆژ مانگرتنیان لەخواردن و خواردنەوە لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لەپارێزگای سلێمانی راگەیاند و خێمەی شکۆیان هەڵدا و دواجار لەڕۆژی 11-2-2025وەک خۆیان وتیان: "لەسەر داوای خەڵک و هاوپیشەکانمان مانگرتنمان شکاند".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

