قوباد تاڵەبانی: ناتوانین بەبێ داتا بڕیاری دروست بدەین
کوردستان 10:36 AM - 2025-02-23
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی بە ناونیشانی (سیاسەت و بەڕێوەبردنی داتا بۆ پێشكەوتنی بەردەوام) لەسلێمانی دەستیپێكردو لەوتاری سەرەكی كۆنفرانسەكەشدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە بەبێ بوونی داتای زانستی ناتوانین بڕیاری دروست بدەین و كێشەكان چارەسەر بكەین، بۆیە كێ داتای زیاتری هەبێت، ئەو براوەترە".
ئەمڕۆ یەك شەممە 23ی شوباتی 2025، بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و لێپرسراوانی حكومی میوانانی بیانی و سەرمایەداران، دووەمین كۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی بە ناونیشانی (سیاسەت و بەڕێوەبردنی داتا بۆ پێشكەوتنی بەردەوام) لەهۆڵی بناغەی كارگەی كولتووریی سلێمانی دەستیپێكردو قوباد تاڵەبانی وتاری سەرەكی كۆنفرانسەكەی پیشكەشكردو رایگەیاند: "لەبەرامبەر ئەو رەخنانەی لێم دەگیرێت و دەڵێن سەرباری قەیران و كێشەكان سەرقاڵی بابەتی لاوەكیت، منیش دەڵێم: "ئێمە هێشتا بەجددی لەگرنگی داتا تێنەگەیشتووین، بۆیە لە دانانی داتادا دواكەوتووین و بەدڵنیاییەوە بەبێ بوونی داتای زانستی ناتوانین بڕیاری دروست بدەین و كێشە بنەڕەتییەكان چارەسەر بكەین".
راشیگەیاند: "بەبێ بوونی داتای دروست حكومڕانی رەشید بوونی نییەو كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و كەرتەكانی دیكەش پێشناكەون، بۆیە كێ داتای زیاتری هەبێت، ئەو براوەترە".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەدرێژەی وتارەكەیدا وتیشی: "پێویستە كار لەسەر یاسای پاراستنی داتا بكەین و گرنگی بە سیاسەت و بەڕێوەبردنی داتا بۆ پێشكەوتنی بەردەوام بدەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

