پەرلەمانتارێك: رێژەی گوندنشینان دابەزیوەو كەرتی كشتوكاڵ لەمەترسیدایە
کوردستان 09:07 AM - 2025-02-27
ميدياكان
وێنەی ژمارەیەكی جوتیار لەنێو زەوییە كشتوكاڵییەكانیاندا
بەراورد بە عیراق هەرێمی كوردستان رێژەی گوندنشینی كەمترەو ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵیش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵیت: "ئەركی حكومەتی هەرێمە بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت ئاوڕی جددی لەكەرتی كشتوكاڵ و گەشتیاری بداتەوە".
بە پێی ئاماری كۆتایی سەرژمێری دانیشتوانی عیراق كە لە ساڵی رابردوودا ئەنجامدرا، وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئامارەكانی بڵاوكردەوە دەركەوتووە، كە لە 70.17٪ دانیشتووانی عیراق شارنشینن و 29.83٪ گوندنشینن، بەڵام رێژەی دانیشتوانی گوندنشین لەهەرێمی كوردستان بۆ 15.43٪ كەمبووەتەوەو لەبەرامبەریشدا 84.57٪ی شارنشینن.
لەو بارەیەوە غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "جێی نیگەرانییە بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق لەچوارچێوەی راگەیاندنی كۆتایی ئامارەكانی سەرژمێری بڵاویكردووەتەوە، بەراورد بە عیراق رێژەی شارنشین لەهەرێمی كوردستان زیاترەو گوندنشینمان كەمترە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بێپلانی حكومەت لەم بوارەدا".
"ئەركی حكومەتی هەرێمە زیاتر گرنگی بە گوندەكان و كەرتی كشتوكاڵ بدات و هەوڵی ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان بدات، ئەمەش بەپشتیوانی گوندنشینەكان و سەیركردنی ئەو پرسە وەك پرسێكی ئابوری بەهێز دەبێت"، غەریب ئەحمەد وایوت.
راشیگەیاند: "هەرچەندە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ پشتیوانی كەرتی كشتوكاڵ، بەڵام بێگومان پێویستە هانی زیاتری خەڵك بدرێت، بۆ ئەوەی نیشتەجێی گوندەكان ببن، چونكە دەبینین حكومەتی عیراق گرنگییەكی زۆر بەگوندنشینەكان دەدات و ئەگەر هەرێمیش وانەكات بێگومان لەچەند ساڵی ئایندەدا جیاوازییەكەمان زۆر زیاتر دەبێت".
ئەندامەكەی لیژنەی كشتوكاڵ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو: "عیراق بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو، هەنگاوی جددی لەبارەی گرنگیدان بەگوندەكان ناوەو ئەمەش لە واقعدا رەنگدانەوەی لەسەر گرنگیدان بەكەرتی كشتوكاڵ و گوندنشینان دەركەوتووە، هاوكات گرنگە حكومەتی هەرێمیش میكانیزمی نوێ بۆ پەرەپێدانی گوندەكان بگرێتەبەر".
لە بارەی چارەسەرەكانیشەوە، وتی: "جێگری سەرۆكی حكومەت پلانی تۆكمەی هەیە بۆ دووبارە بوژاندنەوەی گوندەكان و كەرتی كشتوكاڵ، بۆیە هێشتا درەنگ نییە كەدەست بەو پلانە بكرێت و پەرە بەكەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاری لەژێر ناوی گەشتوكاڵ بدرێت، ئەمەش رێگایەكی باشە بۆ بوژاندنەوەی كەرتەكانی ئابووری و كشتوكاڵ و گەشتیاری".
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بەردەوام هەوڵیداوە كەپێداویستییەكانی گوندنشینان دابین بكات و لەكاتی پێگەیشتنی بەروبومەكانیان چەندین رێكاری گرتووەتە بەر بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران، بەڵام ئەركی حكومەتە كە لەڕووی رێگاوبان و خزمەتگوزارییەوە ئاوڕی جددی لەگوندنشینان بداتەوە و داهاتی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار بكاتە جێگرەوەی داهاتی نەوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

